یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران سه‌ردانی گڵكۆی "سه‌رۆك مام جه‌لال"یان كرد دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    په‌یامی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كانمان ده‌ده‌ین و پشتی حكومه‌ت و گه‌له‌كه‌مان به‌رناده‌یندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    هاورده‌ و ناردنكاران پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم له‌ جه‌ماوه‌ر و حزبه‌ سیاسیه‌كان ده‌كاتدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    جه‌ژنتان پیرۆز بێت دریژەیی هەوال

ئاگاداری

وێب سایتى یەکێتى هاوردە و ناردنکاران دەکەوێتەوە کار

12
7/2/2016 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

باره‌گای یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران گواسترایه‌وه‌

12
4/5/2015 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

دەربارە

یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی عێراق/هه‌رێمی كوردستان

   زانیاری گشتی:

    ناونیشان: سلێمانی , كانی ئاسكان-نزیك فلكه‌ی ئاسكه‌كان/ گه‌ره‌كی 205  كۆلانی 14, ژماره‌ی خانوو 6.

    موبایل: 009647703646964

   نورماڵ: 00964533205330

   ئیمه‌یل: importersofkurdistan@gmail.com

             unionofimporters@gmail.com

  info@ieku.org       

یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی عێراق/ هه‌رێمی كوردستان, ڕێكخراوێكی پیشه‌یی ئابووری كارایه‌, كارئه‌كات بۆ پێشخستن و بره‌وپێدان و پێگه‌یاندنی چالاكی هاورده‌ و ناردن له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق.

له‌ 21/9/2005  به‌ فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا بۆ كردنه‌وه‌ی لقی سلێمانی.

له‌ 11/11/2005 به‌ ده‌ست پێشخه‌ری  كۆمه‌لێك هه‌ڵبژارده‌ی چالاكوانی بواری ئابووری و به‌تایبه‌تی بواری هاورده‌ و هه‌نارده‌ له‌ پارێزگای سلێمانی و به‌ چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند.

له‌ 18/10/2007 به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مۆڵه‌تی یاسایی وه‌رگرتووه‌ له‌لایه‌ن حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ژماره‌  1904  له‌ 18/10/2007به‌ناوی ( یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی عێراق/ هه‌رێمی كوردستان ) .

له‌ 24/3/2008 وه‌ك ڕێكخراوێكی  ناحكومی  (NGO) له‌ سه‌نته‌ری هاوكاری عێراقی تۆماركراوه‌.

له‌ 10/9/2008 به‌ فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا به‌ كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ولێر.

له‌ 3/5/2009 به‌ فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا به‌ كردنه‌وه‌ی لقی دهۆك.

له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی دانه‌بڕاو و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و شاندانه‌وه‌ كه‌ ڕێكیخستبوون و ناردوویه‌تی, هاوكارو هاوبه‌ش بووه‌ له‌ ڕێكخستن و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی گه‌لێ‌ پێشانگاو كۆنگره‌ و سیمینار و كۆر و كۆبوونه‌وه‌ و مێز گردی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به‌تایبه‌تی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاو به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و وڵاتانی دراوسێ‌ و وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو.

به‌به‌رده‌وامی پێشوازی له‌و شانده‌ بیانیانه‌ له‌ بازرگان و پیشه‌سازان و پیاوانی كاری كردووه‌ كه‌ سه‌ردانی هه‌رێمیان كردووه‌, وه‌ كۆر و سیمینار و كۆربه‌ندی هاوبه‌شی بازرگانی و ئابووری بۆ ئه‌نجام داون, به‌ هاوبه‌شی ئه‌ندامانی و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی له‌ بواری گه‌شه‌كردن و په‌ره‌ پێدانی ئابووری و بازرگانیدا كار ده‌كه‌ن.

 

 

ئامانج و مه‌به‌ست:

1.بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كان, پێویست به‌ دارشتنی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی زانستی تۆكمه‌ هه‌یه‌ به‌ چه‌ند قۆناغێك, كه‌ به‌گشتی له‌ سێ‌ قۆناغدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌:

ا) قۆناغی هاورده‌كردنی كاڵا , بۆ بوژانه‌وه‌ی چالاكی ئابووری و بازرگانی له‌م قۆناغه‌دا, هه‌وڵ ده‌درێت بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌و كاڵایانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی ڕۆژانه‌یانه‌وه‌ هه‌یه‌, وه‌ ئه‌و كاڵا خامانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی بوژانه‌وه‌ی چالاكییه‌ پیشه‌سازییه‌كان.

ب) قۆناغی دروست كردنی به‌رهه‌می خۆماڵی, له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵده‌درێت ئه‌و كاڵا خامانه‌ و ئامێرانه‌ی كه‌ بنه‌مای دروست كردنی پیشه‌سازییه‌كی خۆماڵیانه‌ , بره‌ویان پێبدرێت و گه‌شه‌ بكه‌ن تا به‌رهه‌مه‌كانیان بتوانێت بازاری ناوخۆی هه‌رێم پڕ كاڵای جۆراوجۆر بكات وه‌ پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك دابین بكات.

ج) قۆناغی هه‌نارده‌كردنی كاڵا بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق, پاش قۆناغی دووه‌م و دابین كردنی پێداویستییه‌كانی بازاری هه‌رێم, گه‌شه‌ به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی و كشت وكاڵ بدرێت, تابتوانرێت به‌رهه‌میان زیاتر له‌ پێداویستی بازاره‌كانی هه‌رێم بێت. وه‌ ئه‌و زیادانه‌ به‌ كوالێتییه‌كی باش و پوخت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكرێت وه‌ ببێته‌ كاڵایه‌كی ركابه‌ر له‌ بازاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ دا و سه‌رچاوه‌ی داهاتێكی باش بێت بۆ هه‌رێم.

2.داكۆكی كردن له‌ ماف و پاراستنی هاورده‌ كارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی بازار به‌تایبه‌ت له‌ ساخته‌ی به‌رهه‌مه‌ پیشه‌سازییه‌كان.

3.هاری كاری و هاوكاریكردن  له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌ت و دامه‌زراو و ڕێكخراوانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌ چالاكی بواری كاره‌كانی  یه‌كێتی هاورده‌و هه‌نارده‌كارانه‌وه‌,  بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كانیان.

4.ئاسانكاری كردنی كاری ئه‌ندامانی به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونیان له‌و پێشانگا و كۆنگره‌ ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانیانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتی ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیارییان و تێبینیكردنی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌ جیهاندا ڕوویداوه‌ و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دا. 

5.هاندانی سه‌رمایه‌دارانی بیانی بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌موو كه‌رته‌ ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانیه‌كانی هه‌رێمدا و كارئاسانیان بۆ بكرێت.

6.بره‌ودان به‌ گه‌شه‌كردنی ئابوری كوردستان و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داهاتی تاكه‌ كه‌س.

7.هاندانی بازرگانان و پیشه‌سازان بۆ كردنه‌وه‌ی كارخانه‌ی ستراتیژی بۆ به‌رهه‌م هێنانی خۆماڵی.

8.هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می خۆماڵی تا گه‌یاندنی به‌ ئاستی هه‌نارده‌كردنی كاڵاكانیان پاش دابین كردنی پێداویستییه‌كانی بازاری ناوخۆ.

9.گرنگیدان به‌ ڕاگه‌یاندن له‌ گشت بواره‌كان دا به‌تایبه‌تی باسكردن له‌ كاریگه‌ری  هاورده‌ و هه‌نارده‌ له‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كه‌سی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوییه‌كانی ژیانیان و ده‌ركردنی بڵاوكراوه‌ی پێویست وه‌ك گۆڤار و دانانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی زمان و راهێنانی پیشه‌ی.

10.هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ ئابورییه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.


تازەتریــــن هــــەواڵ

یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران سه‌ردانی گڵكۆی "سه‌رۆك مام جه‌لال"یان كرد

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك بۆ هاوپشت و هاو

زیاتر بخوینەرەوە

په‌یامی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال

به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به&

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەگه‌شتێكی بازرگانی بۆ تاران بۆ ناونووسین په‌یوه‌ندی به‌م ژماریه‌وه‌ بكه‌ (07703646964)