یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران به‌ فه‌رمی بانگهێشت كراوه‌ بۆ پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئێران ئێكسپۆدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران سه‌ردانی گڵكۆی "سه‌رۆك مام جه‌لال"یان كرد دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    په‌یامی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كانمان ده‌ده‌ین و پشتی حكومه‌ت و گه‌له‌كه‌مان به‌رناده‌یندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    هاورده‌ و ناردنكاران پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم له‌ جه‌ماوه‌ر و حزبه‌ سیاسیه‌كان ده‌كاتدریژەیی هەوال

ئاگاداری

وێب سایتى یەکێتى هاوردە و ناردنکاران دەکەوێتەوە کار

12
7/2/2016 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

باره‌گای یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران گواسترایه‌وه‌

12
4/5/2015 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

چالاكیه‌كانی 2014

چالاكیه‌كانی 2014

2014

 

8/1  سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ژووری بازرگانی مه‌كه‌ و جه‌ده‌ی سعودی كۆبووه‌وه‌. 

22/1 به‌شداریكردن له‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ جل و به‌رگ و جانتا و پێڵاوی ئافره‌تان له‌ ئیزمیر – توركیا.

25/1 به‌شداریكردن له‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ پێداویستی قرتاسیه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا.

2/2  به‌شداریكردنی وه‌فدیكی یه‌كیتییه‌كه‌مان له‌ پیشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ شیرینی له‌ شاری كولن له‌ المانیا .

12/2   یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین كۆربه‌ندی بۆ شاندێكی بازرگانی و ئابووری یۆنانی له‌ شاری سلێمانی رێكخست و دواتریش پرۆتۆكولێكی لێك تێگه‌یشتن له‌ نێوان یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی میوان واژووكرا .

17/2 به‌به‌شداری یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی رێكخراوه‌ ئابوریه‌كان بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی كار له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا.

20/2  به‌شداریكردن له‌ سێیه‌مین كۆربه‌ندی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی ئه‌ڵمانی عێراقی كه‌ به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چوو .

25/2  كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی بازرگانی به‌ریتانی له‌ ئوتێل تایتانیك له‌ شاری سلێمانی.

26/2  به‌شداریكردنی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ گوڵ و باخچه‌ و شاره‌وانی له‌ هه‌ولێر .

26/2  به‌شداریكردنی شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شارستانیه‌ت له‌ شاری هه‌ولێر .

26/2  به‌شداریكردنی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ كه‌ل و په‌لی ناوماڵ له‌ شاری ئیزمیر – توركیا.

2/3  كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی گشتی و سه‌رۆكی لقی سلیمانی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی چیك له‌ هه‌ولێر - هوتیل داوا سلیمانی.

2/3 به‌شداریكردن له‌ رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ئوتێل ملنیۆم گراند – سلێمانی پێنج ئه‌ستێره‌یی كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كرایه‌وه‌ .

4/3 به‌به‌شداری یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان  یه‌كه‌مین دیداری سلێمانی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی كوردستانی و عێراقی و ژماره‌یه‌ك له‌ بالیۆز و كونسوڵه‌كان به‌رێوه‌چوو.

10/3  به‌به‌شداری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان پێشانگای تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمبێل له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

13/3  به‌به‌شداری  یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رپرسانی حكومی و بازرگانانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێشانگای كریستاڵ و جوانكاری له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

19/3  به‌شداریكردنی ئه‌ندامانی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ سمینارێكی تایبه‌ت به‌ بزنس و په‌ره‌پێدانی ئابووری له‌ زانكۆی یۆرك له‌ به‌ریتانیا .

26/3  شاندێكی بازرگانی رێكخراوی توكسیادی توركی كه‌ پێكهاتبوون له‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك سه‌ردانی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد دواتر به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كوردستانی له‌هه‌مان بواردا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئالۆگۆری بازرگانی هه‌ردوولا كرا.

26/3  به‌شداریكردنی شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشانگای ساڵانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی وڵاتی میسر له‌ قاهیره‌.

26/3  به‌شداریكردنی شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ كاشی و گرانێت و به‌ردی سروشتی له‌ شاری ئیزمیر – توركیا .

29/3 به‌به‌شداری جێگری سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان رۆژی زانكۆی كۆمار به‌رێوه‌چوو، تیایدا جگه‌له‌وه‌ی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران به‌ جه‌ناحێكی تایبه‌ت به‌شداربوو هاوكات له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی گشتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ سه‌رۆكی زانكۆكه‌ و چه‌ند قوتابیه‌كی سه‌ركه‌وتوو.

30/3  شاندێكی بازرگانی كه‌ پێكهاتبوون له‌ 16 ئه‌ندامی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان كرد له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی فرانكفۆرت له‌ بواری بیناسازی و كاره‌بایی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا .

3/4  كۆربه‌ندی ئابوری نیوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی ڤینیتو ئیتالیا له‌ شاری تریڤیزو به‌رێوه‌چوو، ئه‌م كۆربه‌نده‌ به‌هاوكاری كونسوڵگه‌ری ئیتاڵیا له‌ هه‌ولێر ریكی خستبوو به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی نیوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا.

10/4 به‌شداریكردنی شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ بواری زه‌یت و زه‌یتون له‌ شاری ئیزمیر – توركیا .

14/4 به‌شداریكردنی شاندی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كردنه‌وه‌ی  شاری پزیشكیی فاروق كه‌ گه‌وره‌ترین شاری پزیشكی یه‌ له‌ سلێمانی.

15/4 دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی جێگری وه‌زیری ئابووری و وزه‌ی بولگاریا، پرۆتۆكۆلێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هاسكۆڤۆی بولگاری و یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان واژووكرا.

7/5  شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی  سه‌رۆكی گشتی له‌ شاری كۆڵن به‌شداریان له‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ ته‌كنه‌لۆجیای به‌كارهاتوو كرد كه‌ زیاتر له‌550 كۆمپانیا له‌ 42 وڵاته‌وه‌ به‌شدارییان تێدا كردبوو .

 14/ 5  له‌ خولی هه‌شته‌مینیدا به‌به‌شداری 350 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی كه‌ له‌ 21 وڵاته‌وه‌ هاتبوون به‌به‌شداری یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان پێشانگای بیناسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌. 

15/5 جێگری سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ سه‌ید عه‌لی زیائی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای به‌رێوه‌بردنی ژووری بازرگانی ئێران – سویسرا و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كان كرایه‌وه‌.

22 و 23/5 به‌به‌شداری 110 كۆمپانیای پارێزگاكانی باكوری ئێران و به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگای مازنده‌ران و یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان پێشانگای تایبه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ناوچه‌ی تاسلوجه‌ی شاری سلێمانی كرایه‌وه‌ .

23/5 به‌شداریكردنی شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشانگایه‌كی بواری مه‌سعه‌د و قادرمه‌ی كاره‌بایی و ته‌كنه‌لۆجیاكانی له‌ شاری ئیزمیر – توركیا.

24/5 به‌به‌شداری سه‌رۆَكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان رێكخراوی كوردی فه‌یلی له‌ شاری سلێمانی كرایه‌وه‌ .

26/5 به‌ به‌شداری  یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان پێشانگایه‌كی  تایبه‌ت به‌بواری ته‌ندروستی له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌ .

2/6 به‌شداریكردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان  له‌ رۆژی نیشتمانی ئیتاڵی، له‌ ئوتێل رۆتانا  شاری هه‌ولێر.

4/6  به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین كۆربه‌ندی بازرگانی و ئابووری (كوردستانی – تونسی) له‌ هوڵی ئوتێل سلێمانی پاڵاس له‌شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو . 

4/6 به‌شداریكردنی شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ تاقه‌ی شه‌مسی له‌ شاری میونخ له‌ ئه‌ڵمانیا .

12/6 شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ پێشانگای ساڵانه‌ی تایبه‌ت به‌ كوزماتیك و جوانكاری  له‌ ئیسته‌نبوڵ – توركیا كرد كه‌ چه‌ندین كۆمپانیای توركی و ئاسیایی و ئه‌وروپی به‌شداریان كردبوو .

19/6  به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی بازرگانی و ئابووری شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری هانكۆی وڵاتی فنله‌ندای كرد و تیایدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی هانكۆ و پاشانیش له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیا و خاوه‌ن كارگه‌یه‌ك به‌شداریان له‌ كۆنفراسێكی تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فنله‌ندا كرد .

7/7 به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و گه‌یاندنی په‌یامی په‌ره‌پێدانی ئابووری و به‌رنامه‌ رێژی پلانی داهاتووی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌ت و یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رێوه‌بردن سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی "كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو،ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، بازرگانی و پیشه‌سازی، په‌روه‌رده‌، دارایی و ئابووری "یان كرد.

10/7 به‌شداریكردنی شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ بواری جل و به‌رگی مندالان له‌ شاری كۆڵن – ئه‌ڵمانیا.

20/7  به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و گه‌یاندنی په‌یامی په‌ره‌پێدانی ئابووری و به‌رنامه‌ رێژی پلانی داهاتووی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌ت و یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی "پێشمه‌رگه‌ و كاره‌با و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزورار"یان كرد.

20/7  له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ سه‌رۆكی گشتی و جێگری سه‌رۆك و سه‌رۆكی لقه‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك و نوێنه‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی پۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كان و به‌شداریكردنی ئه‌ندامان له‌پێشانگاكانی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ تاوتوێ‌ كرا.

21/7 له‌ رێو ره‌سمێكدا یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان  بروانامه‌ی رێزلێنانی به‌خشییه‌ ئاغای عارف عه‌باسی راوێژكاری ئابووری كونسوڵگه‌ری ئێران له‌ سلێمانی به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كاره‌كه‌ی و پێرۆزباییش ئاراسته‌ی ئاغای عه‌لی كازمینی كرا كه‌ وه‌ك راوێژكاری ئابووری كۆنسوڵگه‌ری ئێران ده‌ست به‌كاربوو.  

20/9 گه‌یاندنی هاوكاری و كۆمه‌كی ئه‌ندامانی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ .

8/10  شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان كرد له‌ پێشانگای ساڵانه‌ی وڵاتی ئیندونوسیا له‌شاری جاكارتا.

28/10 به‌شداریكردنی شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشانگای تایبه‌ت به‌ بیناسازی له‌ شاری سنه‌ – كۆماری ئیسلامی ئێران.

9/11 سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان  به‌شداری له‌ كۆنفرانسی ئابوری و بازرگانی هاوبه‌شی كۆماری ئیسلامی ئێران – عێراق كرد كه‌ له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران رێكخرابوو.

11/11 سه‌رۆكی گشتی و شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ یاوه‌ری بوون له‌ دوورگه‌ی كیش له‌گه‌ڵ جێگری پارێزگار كۆبونه‌وه‌ و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ ئالۆگۆری بازرگانی كرا.

12/11 سه‌رۆكی گشتی و شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ یاوه‌ری بوون له‌ به‌نده‌ر عه‌باس له‌گه‌ڵ جێگری پارێزگار كۆبونه‌وه‌ و دواتر پرۆتۆكۆلێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌نده‌ر عه‌باس واژوو كرا.

14/11 به‌به‌شداری یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان پێشانگای ساڵانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كرایه‌وه‌ .

16/11 شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هه‌مه‌دان به‌شداریان له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ سه‌رمایه‌گووزاری كرد كه‌ له‌ 10 وڵاته‌وه‌ بازرگانان به‌شداریان كردبوو دواتریش پرۆتۆكۆلێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و ژووری ته‌عاونی هه‌مه‌دان واژووكرا.

25/11 به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری به‌رنامه‌رێژی بۆ گه‌شتێكی بازرگانی بۆ كه‌نه‌دا باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌ عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری سلێمانی كۆبوه‌وه‌ . 

 3/12   شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ سه‌رۆكی گشتی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان به‌شداریان له‌ پێشانگایه‌ك و كۆنفرانسێكی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌ شاره‌كانی ساسكه‌چوون و تۆرینتۆ له‌ كه‌نه‌دا.

3/12 به‌به‌شداری یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان پیشانگای فروكه‌وانی و كۆنفرانسی پلانی فرۆكه‌خانه‌كان له‌ هۆڵی هوتێل تایتانیك له‌ شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.

9/12 به‌به‌شداری یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان پێشانگای ساڵانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌ .

24/12 به‌شداریكردن له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رێنمایی و گۆرانكارییه‌ نوێیه‌كانی مۆڵه‌تی هاورده‌ و هه‌نارده‌ و یه‌كخستنی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌به‌شداری وه‌زیری بازرگانی هه‌رێم له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.

30/12 به‌شداریكردن له‌ رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی چین له‌ هه‌ولێر كه‌ به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رێوه‌چوو. 

 


تازەتریــــن هــــەواڵ

یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران به‌ فه‌رمی بانگهێشت كراوه‌ بۆ پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئێران ئێكسپۆ

یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی بانگهێشت كراوه‌ بۆ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ایران ئێكسپ

زیاتر بخوینەرەوە

یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران سه‌ردانی گڵكۆی "سه‌رۆك مام جه‌لال"یان كرد

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك بۆ هاوپشت و هاو

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەدوای كردنه‌وه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ‌یه‌كه‌مین وه‌فدی فه‌رمی بازرگانی سةردانى ئيَران دةكات