یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    لقی دهۆکی یه‌کێتی هاورده‌ و ناردنکاران سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی ده‌رامه‌تی دهۆك ده‌کاتدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    شاندێکی یه‌کێتی هاورده‌و ناردنکارانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ سه‌رکۆنسووڵی ئێران کۆده‌بێته‌وه‌دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    بانگێشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارن دەکرێت بۆ پێشانگایەك لە وڵاتی کۆریا.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    سەرۆکی گشتی و سەرۆکی لقی هەولێر و سلێمانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی قونسوڵی ئەڵمانیایان کرددریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    ڕونکردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێوانه‌سازی و کۆنتڕۆڵی جۆری سلێمانی له‌سه‌ر داواکاری هاورده‌کاراندریژەیی هەوال

ئاگاداری

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

گروپی كۆمپانیاكانی daasی پۆڵه‌ندی لقێك له‌ سلێمانی ده‌كاته‌وه‌

گروپی كۆمپانیاكانی daasی پۆڵه‌ندی لقێك له‌ سلێمانی ده‌كاته‌وه‌

گروپی كۆمپانیاكانی daasی پۆڵه‌ندی به‌نیازه‌ لقێك له‌ سلێمانی بكاته‌وه‌و نوێنه‌ری كۆمپانیاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو پشتیوانییه‌ك له‌ كوردستان ده‌كه‌ن.


عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین( عومه‌ر قه‌ڵادزێی) له‌بری پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ Dawid Starzyczny به‌رێوه‌به‌ری گروپی كۆمپانیاكانی daasی پۆڵه‌ندی.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری گروپی كۆمپانیاكانی daasی پۆڵه‌ندی رایگه‌یاند له‌ به‌رنامه‌یاندایه‌و به‌نیازن لقێكی كۆمپانیاكه‌یان له‌شاری سلێمانی بكه‌نه‌وه‌.

ته‌ئكیدشی كرده‌وه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و هیوای خواست پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان به‌سه‌ركه‌وتووی به‌رێوه‌بچێت و كورد ئازاد ببێت و به‌ مافه‌كانی شاد ببێت.

وتیشی وه‌ك پشتیوانییه‌ك له‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ رۆژی 25ی ئه‌یلول، رۆژی ئه‌نجامدانی راپرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

Dawid Starzyczny به‌رێوه‌به‌ری گروپی كۆمپانیاكانی daasی پۆڵه‌ندی رونیشی كرده‌وه‌ كۆمپانیاكه‌یان ده‌یه‌وێت له‌بواری كاره‌با و ئاوه‌رۆو بیناسازی له‌كوردستان كاربكات و هاوكاری هه‌رێم بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌.

وتیشی  هیواخوازن كۆمپانیاكه‌یان ببێته‌ پردی په‌یوه‌ندی  نێوان پۆڵه‌نداو كوردستان.


له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی خۆشحاڵی زۆری خۆی نیشاندا به‌دیداره‌كه‌و رایگه‌یاند هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌كی ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ‌ لقێك له‌ سلێمانی بكه‌نه‌وه‌و ده‌ست بكه‌ن به‌ كاركردن له‌ كوردستان.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد گه‌لی كوردستان قوربانی و خوێنی زۆری داوه‌ له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆی و وتیشی: هیوادارین به‌ خه‌باتی خۆمان و هاوكاری دۆسته‌كانمان ئازادی و سه‌ربه‌خۆی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنین.


پارێزگار سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رێوه‌به‌ری گروپی كۆمپانیاكانی daasی پۆڵه‌ندی كرد له‌ پشتیوانی مافه‌كانی كورد و رایگه‌یاند: ئومێدی زۆریان هه‌یه‌ به‌گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆی و یه‌كێكیش له‌ ئومێده‌كان پشتیوانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئازادیخوازی ئه‌وروپایه‌.


له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پارێزگای سلێمانی دواو روونی كرده‌وه‌ سلێمانی شارێكی بازرگانی و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و كشتوكاڵییه‌و ده‌كرێت له‌ بوارانه‌دا سه‌رمایه‌گوزاری بكرێت و دوای له‌ كۆمپانیا پۆله‌ندییه‌كه‌ كرد بێنه‌ سلێمانی و سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ پشتیوان و هاوكاریان ده‌بێت.


له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا Dawid Starzyczny به‌رێوه‌به‌ری گروپی كۆمپانیاكانی daasی پۆڵه‌ندی چه‌ند دیارییه‌كی پێشكه‌شی پارێزگار كردوو راشیگه‌یاند په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پسپۆرانی پۆڵه‌ندی هه‌یه‌و ئاماده‌یه‌ بێ‌ به‌رامبه‌ر هاوكاری كوردستان بكه‌ن.


ته‌ئكیدشی كرده‌وه‌ كوردستان له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ری گروپی تیرۆریستی داعشی كردووه‌و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ وڵاتانی جیهان پشتیوانی كوردستان بكه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆی.

 


تازەتریــــن هــــەواڵ

لقی دهۆکی یه‌کێتی هاورده‌ و ناردنکاران سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی ده‌رامه‌تی دهۆك ده‌کات

دەستەکا کارگێرییا ئێکەتیا هێنان و هناڕتن لقێ دهوک بسەروکاتیا بەرێز رێبر ابراھیم سەرەدانەک کر ژبو رێڤەبەریا باجا دەرامەتی ل پارێزگەھا دهۆکێ هاتینە پێ

زیاتر بخوینەرەوە

شاندێکی یه‌کێتی هاورده‌و ناردنکارانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ سه‌رکۆنسووڵی ئێران کۆده‌بێته‌وه‌

بە مەبەستی زیاتر لێک نزیک بوونەوە و کارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان، شاندی لقی هەولێری یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان کە پێکهات

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)