یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران سه‌ردانی گڵكۆی "سه‌رۆك مام جه‌لال"یان كرد دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    په‌یامی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كانمان ده‌ده‌ین و پشتی حكومه‌ت و گه‌له‌كه‌مان به‌رناده‌یندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    هاورده‌ و ناردنكاران پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم له‌ جه‌ماوه‌ر و حزبه‌ سیاسیه‌كان ده‌كاتدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    جه‌ژنتان پیرۆز بێت دریژەیی هەوال

ئاگاداری

وێب سایتى یەکێتى هاوردە و ناردنکاران دەکەوێتەوە کار

12
7/2/2016 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

باره‌گای یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران گواسترایه‌وه‌

12
4/5/2015 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

ئه‌ندامێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران یەکەم کارگەی نانی تیری لە ئەڵمانیا كردەوە

ئه‌ندامێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران یەکەم کارگەی نانی تیری لە ئەڵمانیا كردەوە

ئه‌ندامێكی چالاكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی كوردستان كه‌ دانیشتووی پارێزگای دهۆكه‌ یەکەم کارگەی نانی تیری لە ئەڵمانیا، لە شاری ڤوپەرتال کرده‌وە، خاوەنی کارگەکە دەڵێ "بازاڕمان باشە و زۆربەی کوردانی تاراوگە داوای نانی تیری دەکەن". جگە لە کورد ئەڵمانییەکانیش کڕیاری ئەو نانەن و پێی سەرسامن.


دوای ساڵ نیوێك لە چاوه‌ڕوانی، ساڵح سه‌یدۆ،‌ كوردێكی خاوه‌نكاری شاری دهۆك لە ئەڵمانیا‌، کارگەیەکی نانی تیری لە شاری ڤوپه‌رتال کردەوە. بەمەش ئه‌م ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ خاوەنی یەکەم کارگەی نانی تیری‌ له‌ ئەڵمانیا. سه‌یدۆ ده‌یه‌وێت لەڕێگەی فرۆشتنی نانی کارگەکەیەوە کێبڕکێی هەموو جۆرە سەموون و، نانێکی دیکە بکات.


ساڵح سه‌یدۆ باسی ئەو کاتە دەکات کە بیرۆکەی کردنەوەی کارگەکەی بۆ هاتووە و دەڵێ "كاتێك كوردی ئێره‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌، هه‌میشه‌ داوایان ده‌كرد له‌م نانه‌یان بۆ بنێرین، بەڵام ناردنی ئه‌و نانه‌ ئاسان نییه‌، بۆیه‌ بڕیارم دا لێره‌ كارگه‌یەك بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ساڵ نیوێكه‌ خه‌ریكن. سوپاس بۆ خوا کارگەکەمان کردەوە و کاریش باشە".


له‌سه‌ر ئەو کارتۆنەی نانەکانی تێدا دەفرۆشرێت، وێنه‌ی دوو ژنی كورد ده‌بینرێ، كه‌ خه‌ریكی دروستكردنی نانی تیرین. له‌هه‌مان كاتدا رێنماییه‌كانی چۆنیێتی ئاماده‌كاری بۆ خواردنی ئەو نانە، لەسەر کارتۆنی نانەکە خراوەتەڕوو.


بۆ خاوه‌ناكاره‌كه‌ گرنگ بوو كارمەنده‌كانی هه‌موویان كورد بن، ئەنوەر ئاقایی یەکێکە لە کارمەندانی کارگەکە و وه‌ستای هه‌ویرە، دەڵێ "ئێمه‌ دوو شێوازی نانمان هه‌یه‌، یه‌كێكیان خڕە و ئەوی دیکەیان لاکێشەییە، هه‌روه‌ها نانی جۆمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌كره‌یانه‌ یاخود نه‌خۆشیی ریخۆڵەیان هه‌یه‌".


لەو کارگەیە، له‌ماوه‌ی هه‌شت كاژێردا نزیكه‌ی دوو هەزار كارتۆن نانی تیری به‌رهه‌م ده‌هێنرێ. نه‌ك ته‌نها كوردانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا، بەڵكو خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیاش دەیخۆن و تەنانەت پێشی سه‌رسامن‌.


مایكڵ، پیاوێکی ئەڵمانییە و كڕیاری نانی تیرییە، دەڵێ "بە رێککەوت بێره‌دا دەڕۆیشتم و، ئه‌و نانه‌م كڕی. له‌ ماڵه‌وه‌ منداڵه‌كان زۆریان لا خۆش بوو، هه‌م به‌ وشكی، هه‌م به‌ ته‌ڕی ده‌یخۆن. هه‌رچه‌نده‌ بۆ من، نانێكی نامۆ بوو، به‌ڵام زۆر خۆشه‌ و، هاتووم هه‌ندێک بۆ خزمەکانیشمان بکڕم بۆ ئه‌وه‌ی پێی ئاشنا بن".


خاوەنی کارگەی نانی تیری سەیدۆ، جگە لە ئەڵمانیا، پلانێکی گەورەی لە مێشکیدایە و دەیەوێت لە ئەمریکا، سوێد و چەند وڵاتێکی دیکەش کارگەی نانی تیری دابنێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان وێرای سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ ساڵح سه‌یدۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ پێشتر سه‌یدۆ نانی له‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ كردوه‌ و هه‌میشه‌ ئه‌ندامانیشیان هان ده‌ده‌ن كه‌ گرنگی زیاتر به‌به‌رهه‌می ناوخۆیی بده‌ن و كار بۆ ناساندنی بكه‌ن له‌سه‌ر ئاستی جیهان تا به‌رهه‌می خۆماڵی بگاته‌ ئاستی هه‌نارده‌ .

به‌ده‌سكارییه‌وه‌ - رووداو 


تازەتریــــن هــــەواڵ

یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران سه‌ردانی گڵكۆی "سه‌رۆك مام جه‌لال"یان كرد

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شاندێكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك بۆ هاوپشت و هاو

زیاتر بخوینەرەوە

په‌یامی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال

به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به&

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەگه‌شتێكی بازرگانی بۆ تاران بۆ ناونووسین په‌یوه‌ندی به‌م ژماریه‌وه‌ بكه‌ (07703646964)