یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی لقی دهۆك دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران كرد دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یه‌كێتی هاورده‌وناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگاری نوێی سلێمانی كرددریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    تازه‌كردنه‌وه‌ی پێناس بۆ ئه‌ندامانی لقه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بێ‌ به‌رامبه‌ره‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودریژەیی هەوال

ئاگاداری

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
1/18/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

27/12/2017 هه‌ڵبژاردنی لقی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت

12
12/24/2017 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

نزیكه‌ى سێ مانگه‌ زێڕ هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه‌

نزیكه‌ى سێ مانگه‌ زێڕ هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه‌

جێگرى سه‌رۆكى سه‌ندیكاى زێڕنگةرانى كوردستان، ئاشكراى كرد، نزیكه‌ى سێ مانگه‌ هیچ بڕه‌ زێڕێك هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كاریگه‌ریه‌كى له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ى دروست نه‌كردووه‌.

شوان محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى سه‌ندیكاى زێڕنگرانى كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "له‌ دواى ڕاگرتنى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا هیچ بڕه‌ زێڕێك هاورده‌ى كوردستان نه‌كراوه‌، چونكه‌ هاورده‌كردنى زێر ته‌نها له‌ ڕێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌یه‌".


له‌دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان له‌ 25ى ئه‌یلوول، حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى، به‌هاوكارى ئێران، گه‌مارۆى خسته‌ سه‌ر كوردستان و یه‌كێك له‌و ڕێكارانه‌ى كه‌ گرتییه‌به‌ر، ڕاگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ نێوه‌ده‌ڵه‌تییه‌كانى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى بوو.


ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى زێڕنگره‌كان زێرى یه‌ده‌گیان هه‌بووه‌، هاورده‌نه‌كردنى زێڕ كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر دابینكردنى خواستى هاووڵاتیان و بازاڕ نه‌بووه‌،  هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌وه‌ى نرخى زێڕ نرخێكى جیهانیه‌، نرخه‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: "به‌پێى به‌داواداچونه‌كانى ئێمه‌ ئه‌گه‌ر تا دوو مانگى دیكه‌ زێر نه‌یه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان، پێده‌چێت كاریگه‌رى دروست بكات و بڕى زێر له‌ بازاڕ كه‌م بببێته‌وه‌، ئه‌وكات ده‌بێت له‌ناوخۆ ئاڵوگۆڕ و مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ بكرێت".


به‌پێى گوته‌كانى جێگرى سه‌رۆكى سه‌ندیكاى زێڕنگرانى كوردستان له‌ (9) مانگى ئه‌مساڵدا نزیكه‌ى (20) تۆن زێر هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ ، له‌ كاتێكدا ساڵى ڕابردوو  (45) تۆن هاورده‌ كرابوو.

 

باسنیوز


تازەتریــــن هــــەواڵ

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ناونووسین بۆ خۆپاڵاوتن ده‌ستی

زیاتر بخوینەرەوە

رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی لقی دهۆك

وا بریار بوو ئه‌مرۆ 17/1/2018 هه‌ڵبژاردنی لقی دهۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت بۆ هه&z

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەلقی دهۆك تا 15 / 1 و لقی هه‌ولێر تا 20 / 2 چه‌ندقه‌رزاربن بۆساڵی 2018 ش بێ‌ به‌رامبه‌رنوێده‌كرێته‌وه