یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕوداو میوانداری لە یەکێتی هاوردەو ناردنکاران کرد بۆ کۆنفڕانسێکی ئابووری.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    دووبارە موعد مقابلەی ڤیزای ئەڵمانیا کرایەوە ئێستا دەتوانی کاتی چاوپێکەوتن دیاری بکەیت.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    جێگری باڵیۆزی کۆماری ئیندۆنوسیا سەردانی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کرد لە شاری سلێمانیدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    وەڤدێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یه‌کێتی هاورده‌و ناردنکارانی هه‌رێم سه‌ردانی لقی 21ی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌کات له‌ سلێمانیدریژەیی هەوال

ئاگاداری

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

داواكاری یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ی هاتوچۆی فرۆكه‌ی توركی بۆ سلێمانى

داواكاری یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ی هاتوچۆی فرۆكه‌ی توركی بۆ سلێمانى

ئەمڕۆ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی گشتی و جێگری سەرۆکی گشتی و دەستەی کارگێڕی لقی سلێمانی و ژمارەیەک هاوردەکاری ئەندام لە یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی پاڵاس بەمەبەستی خستنە ڕوی داواکاری بۆ دەسپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەی تورکی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

هاوكات یاداشت نامه‌یه‌ك خوێنندرایه‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كراوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا

ده‌قی یاداشت نامه‌كه‌

بۆ / قونصڵی گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر

بابه‌ت/ به‌یان نامه‌ و داواكاری

 

     ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ڕێكخراوێكی ئابوری چالاكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌ ناوی گشت هاورده‌كارانی شاری سلێمانی داواكارین له‌ به‌ڕێزتان وه‌ك قنصڵی گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر, هاوكارمان بن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هاورده‌كاران و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كانی حكومه‌تی توركیا به‌ مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی وڵاتی توركیا به‌ ڕووی هاورده‌كاران و گه‌شتیاران له‌ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی. ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری هه‌ردوو لایه‌ن به‌تایبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری توركیا .

 بۆ به‌رچاوڕوونی به‌ڕێزتان ده‌مانه‌وێت چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ین ده‌رباره‌ی كاری بازرگانی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا:

1- ساڵانه‌ نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵاتی توركیا له‌گه‌ڵ بازرگانانی شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.

2- زیاتر له‌ دوو هه‌زار هاورده‌كاری شاری سلێمانی بازرگانی له‌گه‌ڵ كارخانه‌كانی وڵاتی توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

3- ساڵانه‌ زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار گه‌شتیار له‌ شاری سلێمانی سه‌ردانی وڵاتی توركیا ده‌كات.

4- ساڵانه‌ زیاتر له‌ 30 وه‌فدی بازرگانی كه‌رتی تایبه‌ت سه‌ردانی پێشانگاكانی وڵاتی توركیا ده‌كه‌ن.

ئه‌مانه‌ و چه‌ندین كاری هاوبه‌شی كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی توركیا له‌ ناو شاری سلێمانی و له‌ ناو وڵاتی توركیا كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.بۆیه‌ دوباره‌ داواكارین له‌ قنصڵیه‌ته‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان هاوده‌نگ بن له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی وڵاته‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان به‌ ڕووی فرۆكه‌خانه‌ی شاری سلێمانی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ گه‌شته‌كانی ئه‌نجام بدرێت, ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری وڵاتی توركیایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین گرێبه‌ست هه‌یه‌ له‌نێوان كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ

كارخانه‌كانی وڵاتی توركیادا , گه‌شته‌ ڕاسته‌وخۆیه‌كان ده‌بێته‌ هۆی بره‌ودانی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان شاری سلێمانی و وڵاتی توركیا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی ڕووی بازرگانیان بگۆرن بۆ وڵاتێكی تر. 

هیوادارین وه‌ به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ 27/3/2018 بتوانرێت له‌ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی شاری هه‌ولێر و شاری سلێمانی گه‌شته‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌, هاوكاریتان جێگه‌ی ڕێز و پێزانینه‌.

 

 

 

 

 

                                          شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن

          سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی عێراق/هه‌رێمی كوردستان

 

 


تازەتریــــن هــــەواڵ

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕوداو میوانداری لە یەکێتی هاوردەو ناردنکاران کرد بۆ کۆنفڕانسێکی ئابووری.

 

ئەمڕۆ 2018/9/12 لە شاری هەولێر ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداو، سەمپۆزیەم (کۆنفرانسێکی ئەکادیمیی) سەبارەت بە هەرێ

زیاتر بخوینەرەوە

دووبارە موعد مقابلەی ڤیزای ئەڵمانیا کرایەوە ئێستا دەتوانی کاتی چاوپێکەوتن دیاری بکەیت.

لە لایەن کونسوڵگەری وڵاتی ئەڵمانیاوە ئاگادار کراینەوە کە ئێستا ئەندامانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران دەتوانن سەردانی

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)