یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    هاوردە و ناردنکاران لە تاران بەشداری پێشانگایەکی مۆبیلیات ئەکەندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    سه‌رکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌کی یه‌کێتی هاورده‌و ناردنکاران کرددریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    هاوردە کردنی مریشکی زیندوو و بەستوو قەدەغە دەکرێت.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە بواری پلاستیك لە وڵاتی ئێراندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکاران ڤیزەی ئیسپانیا بۆ ئەندامانی تازە دەکاتەوە.دریژەیی هەوال

ئاگاداری

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

کۆبوونەوەی یەکێتی هاوردە وناردنکارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتی تورکیا

کۆبوونەوەی یەکێتی هاوردە وناردنکارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتی تورکیا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کۆبونەوە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی چەند تەوەرێك ، لەوانە بابەتی کردنەوەی هاتووچۆی فڕۆکەی تورکی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و پێدانی ڤیزای خێرا بە ئەندامانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و وە پەیوەندی هاوردەو ناردنکاران لەگەڵ کونسوڵیەت و پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوانیان و چەند تەوەرێکیتر قسەو باوسیان لەبارەوە کرا.

وە ئەم کۆبوونەوەیە پاش ئەوەهات کە هەفتەی ڕابردوو یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داواکاریان ئاراستەی کونسوڵ و لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی تورکیا کرد بۆ کردنەوەی هاتووچۆی فڕۆکە تورکیەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی.

یەکێتی هاوردەو ناردنکاران داوایان لە کونسوڵی گشتی تورکیا کرد کە هەرچی زوتر هەوڵبدەن بۆ قسەکردن لەگەڵ حکومەتی تورکیا و لایەنی پەیوەندیدار بۆ کردنەوەی هاتووچۆی فڕۆکە تورکیەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تا دووبارە ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکانی نێوانیان بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەسپێبکاتەوە لە ڕێگای فڕۆکەوە.
وە هەروەها داوا لە کونسوڵ کرا کە ڤیزای خێراو درێژخایەن بۆ ئەندامانی یەکێتی هاوردەو ناوردنکاران دەستەبەر بکات لە ڕێگای پەیوەندی نێوان هەردوولاوە.
هەروەها جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

لەلایەن خۆشیەوە کونسوڵی گشتی تورکیا بەڵێنیدا کە هەرچی زوتر داواکاری و پێشنایزەکانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران ئاڕاستەی حکومەتی تورکیا و لایەنی پەیوەندیدار بکات ، وە بە ئومێدێشەوە ڕوانیە جێبەجێکردنی داواکاریەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا لە لایەن حکومەتی تورکیاوە، وە کۆبونەوەکەو تەواوی ئەو تەوەرانەی باسیان لێوەکرا زۆر ئیجابی هەڵیسەنگاندن.

2-4-2018


تازەتریــــن هــــەواڵ

هاوردە و ناردنکاران لە تاران بەشداری پێشانگایەکی مۆبیلیات ئەکەن

 بۆ یەکەم جار شاندێکی  یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان  لەشاری تاران بەشدارییان لە پێشانایەکی تایبەت بە مۆبیلیات کرد .

زیاتر بخوینەرەوە

سه‌رکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌کی یه‌کێتی هاورده‌و ناردنکاران کرد

پاش ده‌ست به‌کاربوونی وه‌ك سه‌رکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری سلێمانی ، مه‌هدی شوشته‌ری و وه‌ڤدی ه

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)