یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    چه‌ند كارگه‌یه‌كی میسری پێویستیان به‌ بریكاره‌ له‌ كوردستان دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    کارو چالاکیه‌کانی دوو هه‌فته‌ی ڕابردووی لقی هه‌ولێری یه‌کێتی هاورده‌و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌رۆكی گشتی لقی دهۆكی هاورده‌كاران كۆبۆوه‌ دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    پرۆتۆكۆلێك له‌ نێوان هاورده‌كاران و پیشه‌سازكاران و پیاوانی توركی – عێراقی واژوو ده‌كرێت دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    چواره‌مین كۆنفرانسی ئابووری كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرددریژەیی هەوال

ئاگاداری

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

چواره‌مین كۆنفرانسی ئابووری كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

چواره‌مین كۆنفرانسی ئابووری كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد

به‌چاودێری رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی گشتی و سه‌رۆكی لقه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بازرگانان و هاورده‌كاران و سه‌رمایه‌داران، به‌ناونیشانی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی ئابووری كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان – عێراق چواره‌مین كۆنفرانسی ئابووری ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد 

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت و تیایدا كار له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران ده‌كرێت .

له‌وباره‌یه‌وه‌ شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆکی گشتی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان  رایگه‌یاند : گه‌شبینین که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ئێستادا ده‌یه‌وێت به‌ جیدی په‌ره‌ به‌ هاوکارییه‌ ئابوری و بازرگانییه‌کان له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بدات و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش له‌ لایه‌ن یه‌کێتی هاورده‌ و ناردن‌کارانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌رز ده‌نرخێندرێت.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌ندامانی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان  ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کی زۆریان له‌ گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بێت، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئێران وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌کان و ده‌یانه‌وێت که‌ کاڵای به‌کوالیتی باشتر هه‌نارده‌ی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.

سه‌رۆکی گشتی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: ئێمه‌ خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌کی کۆن و مێژوویین له‌ گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و له‌ ئێستاشدا ئیراده‌ی گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ده‌بینرێت و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ یه‌کێتی هاورده‌ و ناردن‌کارانیش وه‌ک ڕێکخراوێکی گرنگی ئابوری له‌ هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی هاوکارییه‌ له‌ پێناو گه‌شه‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان له‌په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین كۆمپانیای كوردستانی و ئێرانی گفتوگۆ ده‌كه‌ن تاوه‌كو بتوانن نزیكبونه‌وه‌ی زیاتر دروستبكه‌ن 


تازەتریــــن هــــەواڵ

چه‌ند كارگه‌یه‌كی میسری پێویستیان به‌ بریكاره‌ له‌ كوردستان

كونسوڵگه‌ری گشتی میسر له‌ هه‌ولێر له‌ چه‌ند نوسراوێكی فه‌رمیدا كه‌ ئاراسته‌ی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردن

زیاتر بخوینەرەوە

کارو چالاکیه‌کانی دوو هه‌فته‌ی ڕابردووی لقی هه‌ولێری یه‌کێتی هاورده‌و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان

 

له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا یه‌کێتی هاورده‌و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان/لقی

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)