وەڤدێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
وەڤدێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
وەڤدێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بە یاوەری هەریەك لە بەڕێزان (شێخ عطا) سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و (شێخ محمد شێخ رەئوف) ئەندامی دەستەی کارگێڕی و چەندین ئەندامیتر ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 4/9/2018 لەسەر داوا و بانگێشتی سەرۆکی کۆمپانیا و پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی ئێران سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد.
پاش پێشوازی و بەخێرهێنانی وەڤدەکە پشودانێك وەڤدەکە بەشداریان لە پێشانگای (بیناسازی گشتی) کرد لە شاری سنە، کە پێشانگایەکی ناوخۆیی و لەسەر ئاستی هەموو شارەکانی وڵاتی ئێران ئەنجام دەدرێت کە تایبەتە بە بواری بیناسازی.
لە پێشانگاکەدا وەڤدەکەی هاوردەکاران چاویان بە بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا و کارگەو خاونکارەکانی وڵاتی ئێران کەوتوو و چەندین گرێبەست ئەنجامدرا لە نێوان هەردوو لادا.