یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    سێ پێشانگای نێودەوڵەتی لە ئێران و تورکیا.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌وه‌ گه‌شتی نێوان سلێمانی - هۆڵه‌ندا و سلێمانی - ئه‌ڵمانیا ده‌ست پێده‌کاتدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    ئاگاداریەك بۆ هاوردەکارانی چیمەنتۆ.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    بانکێك قەرز دەدات بە ئەندامانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاراندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    کۆنفڕانسێکی ئابووری لە ئەڵمانیا دریژەیی هەوال

ئاگاداری

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

27/12/2017 هه‌ڵبژاردنی لقی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت

12
12/24/2017 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

جێگری باڵیۆزی کۆماری ئیندۆنوسیا سەردانی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کرد لە شاری سلێمانی

جێگری باڵیۆزی کۆماری ئیندۆنوسیا سەردانی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کرد لە شاری سلێمانی

.
ئەمڕۆ بەرواری ٦-٩-٢٠١٨ بەڕێز (پرانۆو پراویرۆکوسومۆ) جێگری باڵیۆزی کۆماری ئیندۆنوسیا سەدانی بارەگای سەرەکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کرد لە شاری سلێمانی و لە لایەن بەڕێز (شێخ مصطفی عبدالرحمان) سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و دەستەیەك لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و چەندین هاوردەکاری دیار و ناسراوی شاری سلێمانیەوە پێشوازیەکی گەرمیان لێکراو لە لایەن خۆشیەوە جێگری باڵیۆز خۆشحاڵی خۆی بە چاوپێکەوتن و پێشوازیەکە دەربڕی.
لە کۆبوونەوەکەدا زۆر بە وردی باسی پەیوەندیە بازرگانی و ئابووریەکانی نێوان وڵاتی ئیندۆنوسیا و هەرێمی کوردستان کرا وە هەروەها باسی کارو چالاکیەکانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران کرا.
وە باس لە دروستکردنی پردی پەیوەندی بەهێز کرا لە نێوان هاوردەکاران و بازرگان و کۆمپانیا کوردی و ئیندۆنوسیەکاندا بۆ هاوردە کردنی کاڵای ئیندۆنوسی کواڵیتی بەرز بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی داخوازی و پێداویستی بازارەکانی هەرێم.

هەر لەم دانیشتنەدا باس لەو پێشانگا نێودەوڵەتیە کرا کە لە مانگی ١٠ی ئەمساڵ لە وڵاتی ئیندۆنوسیا دەکرێتەوە و لە لایەن خۆیەوە جێگری باڵیۆزی کۆماری ئیندۆنوسیا جارێکیتر بەشێوەیەکی فەڕمی بانگێشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کرد وەک ساڵانی ڕابردوو بۆ بەشداری کردن لەو پێشانگایە.
شایەنی باسە یەکێتی هاوردەو ناردنکاران ماوەی ٧ ساڵی بەردەوامە بەشێوەیەکی فەڕمی بەشداری لەو پێشانگا نێودەوڵەتیە هەمەجۆرە دەکات کە ساڵانە لە وڵاتی ئیندۆنوسیا بەڕێوە دەچێت.
هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا یەکێتی هاوردەو ناردنکاران داوای لە جێگری باڵیۆز کرد بۆ پێدانی ڤیزای درێژخایەن بۆ ئەندامانی یەکێتیەکە، وە لە لایەن خۆشیەوە جێگری باڵیۆز بەڵێنیدا هەرشتێكیان بۆ بکرێت درێغی ناکەن و وە کارئاسانی تەواو دەکەن بۆ هاوردەکاران بۆ وەرگرتنی ڤیزای درێژخایەن.


تازەتریــــن هــــەواڵ

سێ پێشانگای نێودەوڵەتی لە ئێران و تورکیا.

 

ئاگاداری سەرجەم ئەندامانمان دەکەین بە بوونی سێ گەشتی بازرگانی لە دوای جەژنی ڕەمەزان بۆ هەریەك لە وڵاتانی ئێر

زیاتر بخوینەرەوە

له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌وه‌ گه‌شتی نێوان سلێمانی - هۆڵه‌ندا و سلێمانی - ئه‌ڵمانیا ده‌ست پێده‌کات

 

به‌شی په‌یوه‌ندیه‌گشتیه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی سلێ

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)