یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی شاری سلێمانی کرد .دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    ناوتۆمارکردن بۆ کۆرسێکی بازرگانی و دارایی نێودەوڵەتی لە کەنەدا دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیان کرد.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ پشووی سەری ساڵی ڕاگەیاند.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    تورکیا گەمارۆ ئاسمانیەکانی لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی درێژ کردەوە.دریژەیی هەوال

ئاگاداری

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

27/12/2017 هه‌ڵبژاردنی لقی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت

12
12/24/2017 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیان کرد.

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیان کرد.

ئەمڕۆ 2019/1/3 لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێدا شاندێکی یەکێتی هاردەو ناردنکاران لە بەردەوامی سەردان و بەسەرکردنەوە بەردەوامەکانی خۆیدا سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە سەرپەرشتیاری نوێی دەروازەکە.

ئامانجی سەردانەکە بۆ پیرۆزبایی کردن بوو لە بەڕێز لیوا (مەریوان شێخ کەمال قەرەداغی) وەكو سەرپەرشتیاری نوێی دەروازەکە و بەسەرکردنەوەی و پاڵپشتی دەربڕینی یەکێتیەکە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوو لادا و هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ خواست لە کارە نوێیەکەی. 
شاندەکە بە سەرۆکایەتی (شێخ مصطفی عبدالرحمن) سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران هەریەك لە بەرێزان (شێخ محمد، شێخ بهاالدین، شێخ عبدالباصط، کاك یاسین ، مامۆستا بیلال) سەردانی دەروازەکەیان کرد

شێخ مصطفی عبدالرحمن پاش پیرۆزبایی کردن لە سەرپەرشتیاری نوێی دەروازەکە و وێڕای دەستخۆشی لە تەواوی بەشەکانی دەروازەکە و بەرزنرخاندنی کارەکانیان و سوپاس و پێزانین دەربڕین بۆ هاوکاری بەردەوامیان بۆ ئەندامانی یەکیتی هاوردەو ناردنکاران هەروەها دەروازەکەشی بە دەروازەیەکی ستراتیژی وەسفکرد بۆ هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان.
لە لایەن خۆشیانەوە بەڕێز سەرپەرشتیاری نوێی دەروازەکە خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندەکە دەربڕی و پاش بەخێرهێنان و خۆشحاڵ بوون بە سەردانەکە باسی لە کارو چالاکی و پلانی خۆیان بۆ زیاتر برەودان بە دەروازەکە و هاوکاری کردنی هاوردەکاران کرد. وە هەروەها هەردوولا بڕیاریاندا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی فراوان ڕێك بخەن لەنێوان هاوردەکاران و بەرپرسانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران تا لە کێشەو گرفتەکانیان ئاگاداربن و کار بکەن بۆ زیاتر کارئاسانیکردن بۆیان.
هەر لە درێژەی سەردانەکەدا شاندەکە چاویان کەوت بە بەڕێز (شاخەوان ئەبوبەکر) بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەکە و باسیان لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و ڕێنماییە تازەکانی ئەو بەشەکرد تایبەت بە هاوردەکاران.
هەروەها شاندەکە هەریەك لە بەشەکانی (نشینگە و ڤێتەرنەری) و کۆمپانیای ڕەزگەی بەسەر کردەوەو لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو بەشانەش زۆر بە وردی و بە چڕی باسیان لە کارەکان و پلانەکانی ئەو بەشانە کرد لەم ساڵدا ،تا بە هەموو لایەکەوە بتوانن بە کاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاتر بتوانن کاری باشتر بۆ هەرێمی کوردستان و هاوردەکاران ئەنجام بدەن .


تازەتریــــن هــــەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی شاری سلێمانی کرد .


ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری 20

زیاتر بخوینەرەوە

ناوتۆمارکردن بۆ کۆرسێکی بازرگانی و دارایی نێودەوڵەتی لە کەنەدا

بۆ یەکەم جار ئەکادیمیای دارایی کەنەدا هەڵدەستێت بە کردنەوەی (کۆرسی کارامەیی پڕۆفیشناڵی بزنسی نێودەوڵەتی) تایبەت بە ئەندامانی یەکێتی هاردەو ناردن

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)