یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکاتدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    بەفەرمی بانگێشتی هاوردە و ناردنکاران بۆ ئیندۆنیسا کرادریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    شاندێکی هاوردەکاران بەشداری لە پێشانگای پێداویستیە پزیشکیەکان لە تاران دەکەندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    10 جۆر بەرهەمی كوردستان هه‌نارده‌ی بازاڕەكانی ئەوروپا ده‌كرێتدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    هاورده‌كردنی ئایسكرێم و خواردنەوەكان بۆ كوردستان قەدەغە دەكرێندریژەیی هەوال

ئاگاداری

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

بو گرنگيدان به‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌مانگی حوزه‌یران باج ده‌خرێته‌ سةر سه‌وزه‌و میوه‌ ى هاورده‌ كراو

بو گرنگيدان به‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌مانگی حوزه‌یران باج ده‌خرێته‌ سةر سه‌وزه‌و میوه‌ ى هاورده‌ كراو

بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانی سه‌وزه‌و میوه‌ له‌پارێزگای سلێمانی گرنگی ته‌واو به‌ به‌روبومی ناوخۆیی ده‌درێت و قائیمقامی سلێمانیش ده‌ڵێت: له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆیی و دابینكردنی پێداویستی بازاڕ ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ كارئاسانی و هه‌ماهه‌نگی پێشكه‌شی جوتیاران و پڕۆژه‌ ناوخۆییه‌كانی ده‌كه‌ن .

به‌ئامانجی گرنگیدانی زیاتر به‌ به‌روبومی ناوخۆیی و راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌رهه‌می ناوخۆیی و هاورده‌كراودا "ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی" له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی هاوسه‌نگی به‌روبومی سه‌وزه‌و میوه‌" له‌ پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه‌ .

قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: بۆ دابینكردنی پێداویستی بازاڕ و زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی جوتیاران ئاماده‌ن هه‌موو هاوكاری و كارئاسانیه‌كی پێویست پێشكه‌ش به‌ جوتیاران و پڕۆژه‌ ناوخۆییه‌كان بكه‌ن .

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا به‌هۆی پێگه‌یشتنی به‌شێك له‌به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان به‌ تایبه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ له‌ پڕۆژه‌ پلاستیكیه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت له‌مانگی حوزه‌یران "6" باج بخرێته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی سه‌وزه‌و میوه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده‌ ده‌كرێت ,ئه‌مه‌ش به‌ ئامانجی ساخكردنه‌وه‌و گرنگیپێدانی زیاتر به‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی و زیان نه‌گه‌یاندن به‌ به‌روبومی جوتیاران .

له‌باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش كه‌له‌ ناوخۆدا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت رزگار حمه‌د خدر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: زۆربه‌ی ئه‌و به‌روبومی سه‌وزه‌و میوه‌یه‌ی كه‌ كێڵگه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت له‌ژێر چاودێری ته‌واوی ته‌ندروسیتدایه‌, وتیشی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌روبومی ناوخۆ بڕیاردراوه‌ پشتوانی زیاتری جوتیاران بكرێت.

 

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


تازەتریــــن هــــەواڵ

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

بەمەبەستی کارئاسانی زیاتر بۆ ئەندامان یەکێتی هاوردە و ناردنکانی هەرێمی کوردستان ڤیزای کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ بەرامبەر دابین دەکات.

بەفەرمی بانگێشتی هاوردە و ناردنکاران بۆ ئیندۆنیسا کرا

بەمەبەستی بەفەرمی بانگێشت کردنی شاندێکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بۆ گە

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)