یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکاتدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    بەفەرمی بانگێشتی هاوردە و ناردنکاران بۆ ئیندۆنیسا کرادریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    شاندێکی هاوردەکاران بەشداری لە پێشانگای پێداویستیە پزیشکیەکان لە تاران دەکەندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    10 جۆر بەرهەمی كوردستان هه‌نارده‌ی بازاڕەكانی ئەوروپا ده‌كرێتدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    هاورده‌كردنی ئایسكرێم و خواردنەوەكان بۆ كوردستان قەدەغە دەكرێندریژەیی هەوال

ئاگاداری

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

هاورده‌كردنی ئایسكرێم و خواردنەوەكان بۆ كوردستان قەدەغە دەكرێن

هاورده‌كردنی ئایسكرێم و خواردنەوەكان بۆ كوردستان قەدەغە دەكرێن

بۆ پاراستن و گەشەپێدان بە بەرهەمی ناوخۆ، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە هاوردنی ئایسكرێم، خواردنەوە گازی و ناگازییەكان بۆ عێراق قەدەغە دەكرێن، بەڵام ئەو بازرگانانەی ساردەمەنی و خواردنەوە هاوردە دەكەن، داوا دەكەن هەرێمی كوردستان پابەند نەبێ‌ بە بڕیارەكە.

بڕیارەكە لەسەر داوای وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی عێراق دەرچووە. رۆژی 23ی نیسانی 2019  ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە لە رۆژی 1/6/2019 بەدواوە رێگە بە هاوردنی  شەربەت، خواردنەوە گازی و ناگازییەكان و ئایسكرێم بەهەموو جۆرەكانییەوە بۆ عێراق نەدرێ، لە جیاتی ئەوە پشت بە بەرهەمی ناوخۆ ببەستن.

مستەفا زوبێر، بەڕێوەبەری هونەری و سەرپەرشتیاری كارگەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی دەڵێت بۆ گەشەپێدان و پاراستنی بەرهەمی كارگەكانی ناوخۆ پاڵپشتی بڕیارەكەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەكەن، بەڵام پێیوایە بڕیارەكە زۆر گشتگیرە و پەلەكردنی پێوە دیارە.

مستەفا زوبێر گوتی: "كاتێك بڕیارێك بۆ زیادكردنی رەسمی گومرگی یان قەدەغەكردنی هاوردەی كاڵایەك دەدرێت، دەبێت هاوسەنگی لەنێوان بەرژەوەندی بەكاربەر و خاوەن كارگە و بازرگان بكرێت، بەڵام لەم بڕیارەدا تەنیا بەرژەوەندی خاوەن كارگەكان لەبەرچاو گیراوە، بۆیە تێبینیمان لەسەر بڕیارەكە هەیە، تێبینییەكانیش دەدەین بە بەغدا".

بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ دەتوانرێت رەسمی گومرگی لەسەر كاڵا هاوردەكراوەكان تاوەكو رێژەی 100% زیاد بكرێت، بەڵام ئەم زیادكردنە فریای بازاڕی كارگەكانی ناوخۆ نەكەوتووە، بۆیە ئەم بڕیارە لەسەر داوای خاوەن كارگەكان دەرچووە.

مستەفا زوبێر دەڵێت: "هەرچەندە رەسمی گومرگی لەسەر ئایسكرێم زیاد بكرێ‌، بەڵام كارگەكانی ناوخۆ ناتوانن لە نرخدا كێبڕكێی بەرهەمی ئێرانی بكەن، چونكە لەوێ‌ تێچووی بەرهەمهێنان زۆر كەمە. بۆیە حكومەتی عێراق پەنای بۆ قەدەغەكردنی بردووە".

ئەگەرچی بەڵێننامە لە خاوەن كارگەكان وەرگیراوە كە نرخ گران نەكەن و كواڵێتی بەرهەمەكانیان دانەبەزێنن، بەڵام مستەفا زوبێر پێیوایە بە نەمانی ئایسكرێمی ئێرانی لە بازاڕ، رەنگە نرخی ئایسكرێم بەرز ببێتەوە.

 بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، 9 كارگەی بەرهەمهێنانی خواردنەوە گازییەكان هەن كە ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی نزیكەی 300 ملیۆن لیتر خواردنەوە گازییەكانیان هەیە، هەروەها 20 كارگەی بەرهەمهێنانی ئایسكرێم هەن كە ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی نزیكەی 27 هەزار و 655 تۆن ئایسكرێمیان هەیە، دوو كارگەی بەرهەمهێنانی شەربەتی میوەش هەن .

رزگار جەمال كەریم، بەڕێوەبەری كارگەی پیتی نایس بۆ بەرهەمهێنانی ئایسكرێم لە شاری هەولێر كە ئاگاداری بڕیارەكەی بەغدایە، دەڵێت: "دوای ئەوەی بەهۆی دابەزینی نرخی تمەن، كارگەكانی ئێران بەرهەمەكانیان بە كەمتر لە نیوەی نرخی پێشتر خستە بازاڕ، توانییان لەماوەیەكی كەمدا كۆنترۆڵی بازاڕەكانی عێراق بكەن، بەو هۆیەوە فرۆشی كارگەكانی ناوخۆ بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی و هەندێ كارگەش داخران، بۆیە خاوەن كارگەكان داوای راگرتنی هاوردنی ئایسكرێمی ئێرانییان كرد". 

سەرەتا داواكارییەكە لەلایەن خاوەن كارگەكانی بەسراوە بەرز كرایەوە، دواتر لەلایەن خاوەن كارگەكانی هەموو پارێزگاكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە پاڵپشتی كرا. وەزارەتی پیشەسازیی عێراقیش داواكاریی خاوەن كارگەكانی پەسەند كرد، بۆیە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق  بڕیاری دا لە 1/6/2019  هاوردنی شەربەت، ئایسكرێم، خواردنەوە گازی و ناگازییەكان قەدەغە بكات.
رزگار جەمال دەڵێت: "بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوە، هەرێمی كوردستان ناتوانێ پابەندی بڕیارەكە نەبێ‌".

بە گوتەی ئەو خاوەن كارگەیە، رۆژانە لە ئێرانەوە 20 بارهەڵگری پڕ لە ئایسكرێم دەهێنرێنە هەولێر، بۆیە كارگەكان تەنیا بە 30%ی وزەیان كاردەكەن، بەڵام بە جێبەجێكرنی بڕیارەكە، ئەگەر ئایسكرێمی ئێرانی بە قاچاخ نەیەت، ئەوە فرۆشی كارگەكانی ناوخۆ تا 70% بەرز دەبێتەوە.
رزگار جەمال گوتی: "ئێستا ئایسكرێمێك بە 75 دینار بە بازرگان و كۆگاكان دەفرۆشین، ئەوانیش بە 150 دینار بە ماركێت و دووكاندارەكانی دەفرۆشنەوە، ئەوانیش بە 250 دینار دەیفرۆشنەوە، بۆیە هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە نرخ بەرز نابێتەوە".

بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، 80 كۆمپانیای بازرگانی تایبەت بە هاوردنی شەربەت، خواردنەوە گازی و ناگازییەكان و ئایسكرێم  هەن. ساڵانە بەپێی خواستی بازاڕ ئەم بەرهەمانە هاوردە دەكەن. 

چەند رۆژێك لەمەوبەر خاوەنی هەشت كۆمپانیا بە نوێنەرایەتی سەرجەم كۆمپانیاكانی هەولێر، دهۆك و سلێمانی سەردانی وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بە وەكالەتیان كرد و داوایان كرد بڕیارەكەی عێراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ‌ نەكرێ‌.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: "جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە زیانی گەورەی ماددی بە كۆمپانیاكانی تایبەت بە هاوردەكردنی ئەو خواردن و خواردنەوانە دەگەیێنێ‌، چونكە هەندێكیان بریكاری فەرمی بەرهەمی كارگەكانی دەرەوەن و گرێبەستی  ساڵانەیان بۆ فرۆشتنی بەرهەمەكان هەیە". 

بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە، نەوزاد ئەدهەم گوتی: "بڕیارمانداوە نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی وەزارەتەكانی دارایی، پیشەسازی و بازرگانیی عێراق بكەین كە بە بڕیارەكەیاندا بچنەوە،  چونكە بەپێی یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2010 ی تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و رێككەوتننامەكانی رێكخراوی بازرگانی جیهانی كە لەسەر بنەمای بازرگانیی ئازاد دامەزراوە، شتێك بەناوی قەدەغەكردنی یەكجاریی هاوردنی بەرهەم نییە، تەنیا دەتوانن رەسمی گومرگی زیاد بكەن".

دوای یەكخستنی تەعریفەی گومرگی و جێبەجێكردنی لە سەرجەم خاڵە سنوورییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، دەبێت هەرێمی كوردستان پابەند بێت بەهەموو ئەو بڕیارانەی بەغدا لە بارەی زیادكردن و كەمكردنی رەسمی گومرگی و قەدەغەكردنی هاوردنی كاڵا دەریدەكات.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "ئەم بڕیارە لە بەغدا دەرچووە، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی بەدەست ئێمە نەگەیشتووە، بۆیە قسە لەسەر جێبەجێكردن یان نەكردنی ناكەین".
رووداو 


تازەتریــــن هــــەواڵ

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

بەمەبەستی کارئاسانی زیاتر بۆ ئەندامان یەکێتی هاوردە و ناردنکانی هەرێمی کوردستان ڤیزای کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ بەرامبەر دابین دەکات.

بەفەرمی بانگێشتی هاوردە و ناردنکاران بۆ ئیندۆنیسا کرا

بەمەبەستی بەفەرمی بانگێشت کردنی شاندێکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بۆ گە

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)