یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    هاوردە و ناردنکاران لە تاران بەشداری پێشانگایەکی مۆبیلیات ئەکەندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    سه‌رکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌کی یه‌کێتی هاورده‌و ناردنکاران کرددریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    هاوردە کردنی مریشکی زیندوو و بەستوو قەدەغە دەکرێت.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە بواری پلاستیك لە وڵاتی ئێراندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکاران ڤیزەی ئیسپانیا بۆ ئەندامانی تازە دەکاتەوە.دریژەیی هەوال

ئاگاداری

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

10 جۆر بەرهەمی كوردستان هه‌نارده‌ی بازاڕەكانی ئەوروپا ده‌كرێت

10 جۆر بەرهەمی كوردستان هه‌نارده‌ی بازاڕەكانی ئەوروپا ده‌كرێت

گەیاندنی بەرهەمی كوردستان بە ئەوروپا لە خواستی تاكە كەس دەرچووە و ئێستا بازرگانی بۆ پەیدا بووە. بازرگانێك كە بەرهەمی كوردی دەباتە ئەوروپا، دەڵێت ئەگەر حكومەت كارئاسانییان بۆ بكات، دەتوانن بەرهەمی خۆماڵی بگەیەننە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا، خاوەنی ماركێتێكی كوردیش لە سوێد دەڵێت، ئێستا بەشێك لە كڕیاری بەرهەمەكانیان سوێدی و نەرویجین.

نەشوان رەشاڤەیی، 15 ساڵە لە نەرویج نیشتەجێیە، ئەو شەیدای خواردن و كاڵای كوردییە، بەڵام لە نەرویج زۆر بە كەمی دەستی دەكەوێ‌، بۆیە ناچارە ناوبەناو بچێتە سوێد بۆ كڕینی خواردنی كوردی.

نەشوان دەڵێت: "نزیكەی پێنج ساڵە هەر دوو مانگ جارێك یان مانگی جارێك لە نەرویجەوە دەچم بۆ بازاڕێكی سوێد بۆ كڕینی خۆراكی كوردی. بازاڕەكە بۆنی كوردستانی لێدێ‌، چونكە پڕیەتی لە خۆراكی كوردی".

ئەو بازاڕەی نەشوان و كوردی دیكە خۆراكی لێدەكڕن، لە شاری سترۆمستادی نزیك یۆتۆبۆرییە لە سنووری نەرویج و بازاڕێكی گەورەیە. بەشێكی زۆر لە نەرویجییەكان بەهۆی ئەوەی خۆراك و كاڵا لە وڵاتەكەیان گرانە، روو لەو بازاڕە دەكەن.

لە بازاڕە گەورەكەی سترۆمستاد چەند ماركێتێك هەن ناوی كوردییان بەسەرەوەیە، ناویشیان پڕیەتی لە خۆراكی كوردی، لەوانەش ماركێتی كەركووك و ماركێتی سلێمانی كە ئەوەی یەكەمیان ساڵانێكی زۆرە كراوەتەوە.

سیزار كە بە سوێدی و نەرویجی وەڵامی موشتەرییەكانی دەدایەوە، كاتێك زانی ئێمە كوردین، بە كوردی قسەی كرد. سیزار گوتی: "زیاتر لە 10 ساڵە ئەو ماركێتەمان لێرە داناوە. چوار ساڵە لە رێگەی بازرگانانەوە خۆراك و كاڵای كوردیمان بۆ دێت، رۆژ لە دوای رۆژیش خواست لەسەر خۆراكی كوردی بە تایبەتی لە لایەن بیانییەكانەوە زیاتر دەبێ‌".

لە نێو ماركێتەكەی سیزاردا زیاتر لە 10 خۆراكی كوردی هەن، وەك تەحین، ترش (سماق)، هەنگوین، برنج، دۆشاو و.. كە سیزار دەڵێت "100% خۆماڵین". سەبارەت بە موشتەرییەكانیشی دەڵێت: "كورد، عەرەب و فارس كڕیاری بەردەوامن. هەروەها كڕیاری سوێدی و نەرویجیشمان هەن، بەڵام ئەوان زۆرتر حەزیان لە تەحین و سماقە".

سیزار ئاماژەی بەوەدا كە بەرهەمی زیاتر لە 40 وڵات لە نێو ماركێتەكەی ئەودا هەن، بەڵام هیچیان بە قەد بەرهەمە كوردییەكان خۆشحاڵی ناكەن. بە تایبەتی كاتێك كەسێك لە بەرهەمە كوردییەكان دەپرسێ‌. سیزار دەڵێت: "هەرچەندە بەرهەمی كوردی لە نێو ماركێتەكەم زۆر كەمە، بەڵام ئەگەر كەمیش بێ‌ بۆ ئێمەی كورد كە لە غوربەت دەژین، كەیفمان زۆر پێی دێت، بەتایبەتی كاتێك بیانییەك داوای دەكات".

ئەنتوان ئەلبێرت، دانیشتووی نەرویجە، زوو زوو لەگەڵ خێزانەكەی بۆ بازاڕكردن دەچنە سوێد. زۆربەی جاریش دەچن بۆ ماركێتە كوردییەكان. ئەلبێرت كە لە ماركێتەكەی سیزار خەریكی كڕینی خۆراك بوو، گوتی :"چوار مانگ لەمەوبەر هاتم بۆ ئەو ماركێتە، لێرە تەحینم كڕی، كە پێیاندەگوت تەحینی كوردی، دوای ئەوەی تێستم كرد، تامێكی زۆر خۆشی هەبوو. بۆیە هەر كاتێك بێم بۆ ئەو بازاڕە تەحینی كوردی دەكڕم".

كوردی تاراوگە كاتێك دێنەوە كوردستان، لە گەڕانەوەیاندا جانتاكانیان پڕ دەكەن لە خۆراكی كوردەواری، بەڵام بەهۆی كردنەوەی چەند بازاڕێكی كوردی، رەنگە چیدی پێویستیان بەوە نەبێ‌، باری خۆیان بە خۆراكی كوردی قورس بكەن. ئێستا چەند بازرگانێك خۆراكی كوردی بۆ ئەوروپا دەگوازنەوە.

سیروان سیامەند، بازرگانێكی كوردی دانیشتووی شاری هەولێرە، ماوەی چەند ساڵێكە خۆراك و كاڵای كوردی هەناردەی وڵاتانی  ئەوروپا دەكات. سیروان دەڵێت "نەك تەنیا بەرهەمی كوردستان، بەڵكو بەرهەمی وڵاتانی دیكەش كە دێتە كوردستان ئێمە هەناردەی ئەوروپا دەكەین، بەتایبەتی نۆك و برنج و فاسۆلیا، بەلام بەشێك لەو بەرهەمانەی ئێمە هەناردەی دەكەین بەرهەمی كوردین".

بە گوتەی سیروان لە دەرەوە خواست لەسەر بەرهەمی كوردی باشە، بەڵام گرفتی زۆربەی بەرهەمە كوردییەكان ئەوەیە كە وەرزین و هەڵناگیرێن، بۆیە بەردەوام لە بازاڕەكاندا نین. 

ئەو گلەیی لە حكومەت هەیە كە لە مەسەلەی باج و گومرگ هاوكاریان ناكات و گوتی "ئەگەر حكومەت كەمێك كارئاسانیمان بۆ بكات و باج و گومرگمان لەسەر كەم بكاتەوە، دەتوانین بەرهەمی كوردی بگەیەنینە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا".

 

روداو


تازەتریــــن هــــەواڵ

هاوردە و ناردنکاران لە تاران بەشداری پێشانگایەکی مۆبیلیات ئەکەن

 بۆ یەکەم جار شاندێکی  یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان  لەشاری تاران بەشدارییان لە پێشانایەکی تایبەت بە مۆبیلیات کرد .

زیاتر بخوینەرەوە

سه‌رکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌کی یه‌کێتی هاورده‌و ناردنکاران کرد

پاش ده‌ست به‌کاربوونی وه‌ك سه‌رکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاری سلێمانی ، مه‌هدی شوشته‌ری و وه‌ڤدی ه

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)