یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری کرد.
یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری کرد.
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٠١٩/٨/٢٦ شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بە سەرۆکایەتی شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی لقی هەولێر و شێخ محمد رؤوف و مامۆستا یاسین لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمیان کرد لە شاری هەولێر.
شاندەکە زۆر بە گەرمی لە لایەن بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزارەوە پێوشوازیان لێکرا.
شاندەکە بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز ساسان عەونی وەك وەزیری تازەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار سەردانیان کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ خواست لە پۆستە تازەکەیدا و هیوایان خواست کە بە کار و پلانی تازەوە بتوانێت خزمەت بە شارەکانی هەرێم و هاوڵاتیان بکات و هەروەها پاڵپشتی و هاوکاری خۆیان بۆ دوپات کردەوە .