یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بەشداری لە کۆڕبەندی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق کرد .دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    کڕینی هەموو جۆرە کاڵایەکی ئێرانی بە نرخی کارگە لە ڕێگای بازاڕێکی ئۆنلایندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش لەهەمەدان بانگهێشت کراوەدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بەشداری لە کردنەوەی فیستیڤاڵی پایزەدا کرددریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بەشداری لە کردنەوەی بارەگا و ڕێکخراوی یەکێتی کۆمپانیاکانی دابەشکاریدا کرددریژەیی هەوال

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

وڵاتی بوڵگاریا بە فەڕمی بانگێشتی شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران دەکات

وڵاتی بوڵگاریا بە فەڕمی بانگێشتی شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران دەکات

 

لەسەر بانگێشتێکی فەڕمی وڵاتی بوڵگاریا یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لە بەرواری ۲۳ی ۹ بە شاندێکی ۲٤ کەسی و بە سەرپەرشتی هەریەك لە بەڕێزان شێخ عطاء محمد سەرۆکی لقی سلێمانی و مامۆستا صلاح سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بۆ بەشداری کردن لە پێشانگایەکی کشتوکاڵی و کەرەستە و ئامێری کشتوکاڵی گەیشتنە ئەو وڵاتەو لە لایەن کاربەدەستان و ژووری بازرگانی و خاوەنکارانی ئەو وڵاتەوە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.

 

لە ڕۆژی یەکەمی سەردانەکەیاندا شاندەکەی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی پێشانگای کشتوکاڵی و کەرەستەو ئامێرە کشتوکاڵیەکانی بوڵگاریایان کرد کە لە شاری برادیڤۆی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت بۆ بینینی بەرهەم و تەکنەلۆجیا تازە و پێشکەوتوەکانی بواری کشتوکاڵی کە لەم کاتەدا و لەگەڵ دەست بەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بڕیاروایە کە زیاتر لە ساڵانی پێشو ئاوڕ لە کەرتی کشتوکاڵی هەرێم بدرێتەوە.

 

هەر لە درێژەی لە سەردانەکەیاندا شاندەکە لەگەڵ ژووری بازرگانی سۆڤیا کۆبوونەوە و دیبەیتێکیان ئەنجامدا بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەو وڵاتەو چەندین بازرگانی بوڵگاری وە باسی ڕەوشی ئابوری هەرێم و بوڵگاریا و کاری بازرگانی هەردوولا و چۆنیەتی بنیاتنانی پەیوەندی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوولادا کرا و هەروەها باس لە دروستکردنی پردی پەیوەندی بازرگانی و هەماهەنگی کار کرا تا هەردوولا ئاگاداری کارو چالاکیە ئابووری و بازرگانیەکانی یەکتریبن.

 

شایەنی باسە یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێم هەروەك کاری هەمیشەیی خۆی ئامانجی سەرەکی لە بەشداری کردن لە کۆنفڕانس و کۆبونەوە و پێشانگا بازرگانیەکان بەشداری پێکردنی ئەندامەکانیەتی بەبێ جیاوازی بۆ ئەوەی سودمەندبن لەو بوارانەدا و بتوانن لەڕێگای درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ جیهانی بازرگانی دەرەوەدا سود بە هاوڵاتیانی هەرێم بگەیەنن.

 

بۆیە لە هەر پێشانگاو کۆنفڕانسێکدا کە یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بانگێشت دەکرێت ڕاستەوخۆ تەواوی ئەندامان ئاگادار دەکرێنەوە بۆ بەشداری کردن و هەر ئەندامێك مافی بەشداری کردنی هەیە بە ویستی خۆی زیاتریش هەوڵدەدرێت کە ئەندامە تازەکان بەشداری پێ بکەن ، یەکێتی هاوردەو ناردنکارانیش جگە لە سەرپەرشتی کردنی کارەکان ، ئاسانکاری بۆ ئەندامان دەکات لە هەموو ڕوویەکەوە تا بتوانن بەشداری بکەن و تەواوی شاندەکە لە ئەندامان پێکدێت.

 

شایەنی باسە ئەم گەشتە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی هەردوو سەرۆك لقی سلێمانی و کەرکوکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و بە هاوکاری سەنتەری بازرگانی و پیشەسازی کوردستانی بولگاریەوە ڕێکخرا.


تازەتریــــن هــــەواڵ

یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بەشداری لە کۆڕبەندی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق کرد .

 

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق کە لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران سازکر

زیاتر بخوینەرەوە

کڕینی هەموو جۆرە کاڵایەکی ئێرانی بە نرخی کارگە لە ڕێگای بازاڕێکی ئۆنلاین

لە میانەی سەردانکردنی بەرێز تهرانی خاوەنی وێبسایتی زوودل بۆ بازاڕی ئۆنلاین بۆ بارەگای سەرەکی یەکێتی هاوردەو ناردنکرانی هەرێمی کوردستان و چاوپێکە

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)