یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    سەرجەم ئەو بارانەی لە بەندەر عەباسن دێنە ناو هەرێم.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران (نەخۆشخانەی ئـاسا)ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسەر کردەوە.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    بانگەوازێکی بەپەلە لە یەکێتی هاوردەو ناردنکارانەوەدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکاران دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان کە هەڵاوسان ڕوو نادات دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەکاران سەردانی چەند بەرێوەبەرایەتیەکی سەربە وەزارەتی بازرگانی کرد.دریژەیی هەوال

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵیان کرد.

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵیان کرد.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٠١٩/٩/٢٩ شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی لقی هەولێر و هەر یەك لە بەڕێزان شێخ بهاء الدین ، کاك عبدالباصط ، کاك عبدالخالق ئەندامانی دەستەی کارگێڕی سلێمانی و هەولێر سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵیان کرد و لەلایەن بەرێز وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بێگەرد طاڵەبانی پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.

ئامانجی سەردانەکە بۆ پیرۆزبایی کردن بوو لە وەزیری نوێی وەزارەتی کشتوکاڵ و هەروەها ئاڵ و گۆڕ کردنی بیروڕا لەسەر چۆنیەتی بەرەوپێش بردنی کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێم و باسکردنی گیرو گرفتی جوتیاران و خاوەن بەروبومە کشتوکاڵیەکان لە هرێم .

لە لایەن خۆشیەوە بەڕێز بێگەرد طاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین بە سەردانی شاندەکەو بە پێویست زانینی ئەم جۆرە سەردانانە باسی لە پلان و بەرنامەی وەزارەتەکەی کرد بۆ برەودان بە کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێم و هەروەها داوای لە یەکێتی هاوردە و ناردنکارانیش کرد وەكو ڕێکخراوێکی چالاك و دۆستی جوتیاران و هاوکاری حکومەت لەو بوارەدا زیاتر بەرچاو ڕوونی بدەن بەم وەزارەتەو و پلان و پێشنارەکانی یەکێتیەکەش بەرز دەنرخێندرێت لەم بوارەدا.

هەروەها وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند کە چوار ساڵی ئایندە زۆر بە جددی کار لەسەر بوژاندەنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی خۆماڵی دەکەن و هەوڵدەدەن کە ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکەنەوە و گرنگی بە جۆریەتی بەرهەمەکانێت بدەن.

پاشان هەریەك لە ئەندامانی شاندەکە ڕاو بۆچوون و پێشنیاری خۆیان لەسەر کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی و هەردولا پێکەوە زۆر بە چڕی و بە وردی باسیان لەو بابەتە کرد و لە کۆتاییدا شاندەکە دووبارە هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەڕێز وەزیری نوێ خواست و هاوکاری و پاڵپشتی خۆیان بۆ دوپات کردەوە.


تازەتریــــن هــــەواڵ

سەرجەم ئەو بارانەی لە بەندەر عەباسن دێنە ناو هەرێم.

 

یەکێتی هاوردەو ناردنکاران دڵنیایی دەداتە هاوردەکاران کە سەرجەم بارەکانیان کە ئێستا لە بەندەر عەباسی وڵاتی ئێ

زیاتر بخوینەرەوە

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران (نەخۆشخانەی ئـاسا)ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسەر کردەوە.

 ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٠/٣/١٠ شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران کە پێك هاتب

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)