یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    لە سبەینێوە هاوڵاتیان دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی ئێران بکەندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    کار کردن بۆ کردنەوەی دوو بازاڕچە لە نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندادریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    وەڤدێکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران بەشداری لە ٣٤مین پێشانگای نێودەوڵەتی ئیندۆنیسیادا کرد.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبونەوەدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بەشداری لە ١٢یەمین کۆنگرە و پێشانگای هەنگوین کرددریژەیی هەوال

ئاگاداری

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

ئاگاداریه‌ك بۆ ئه‌ندامانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه‌مان

12
2/15/2018 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

وەڤدێکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران بەشداری لە ٣٤مین پێشانگای نێودەوڵەتی ئیندۆنیسیادا کرد.

وەڤدێکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران بەشداری لە ٣٤مین پێشانگای نێودەوڵەتی ئیندۆنیسیادا کرد.

پاش ئەوەی دوێنی وەڤدێکی یەکیتی هاوردەو ناردنکاران بۆ بەشداری کردن لە پێشانگای ساڵانەی ئیندۆنیسیا گەیشتنە ئەو وڵاتە لە لایەن باڵیۆزی ئەو وڵاتەوە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا. 

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ٢٠١٩/١٠/١٦ وەڤدەکەی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بە سەرپەرشتی شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن سەرۆکی گشتی یەکێتیەکە و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکێتیەکە بەشداریان لە کردنەوەی  ٣٤مین پێشانگای نێودەوڵەتی کرد لە وڵاتی ئیندۆنیسیا کە پێشانگایەکی ساڵانەی هەمەجۆرە و لە تەواوی وڵاتانی جیهانەوە بەشداری لەم پێشانگایەدا دەکەن .

بۆ ئەمساڵیش ١٥٠٠ کۆمپانیا لە ١٢٣ وڵاتی جیهانەوە بەشداریان لە  پێشانگاکەدا کرد و سەرەتا پێش کردنەوەی پێشانگاکە کۆنفڕانسێکی ئابووری بەڕێوەچوو وە پاشان لە لایەن جێگری سەرۆکی حکومەتی ئەو وڵاتەوە پێشانگاکەی بە ڕووی بەشداربواندا کردەوە و بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت .

بەشداری کردنی وەڤدەکەی یەکێتی هاوردەو نادنکاران لەسەر بانگێشتی باڵیۆزی ئەو وڵاتەیە کە پێش دوو مانگ لە میانە سەردانکردنی بارەگای سەرەکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و پێدانی بانگێشتنامەی فەڕمی بۆ بەشداری کردن لە پێشانگاکەدا هات، وە پاش ئەوەش یەکێتی هاوردەو ناردنکاران ئاگاداری سەرجەم ئەندمانی خۆی کردەوەو ٢٥ ئەندامی یەکێتیەکە کە پێکهاتوون لە بازرگانی بەتوانا و خاوەن کۆمپانیای بەهێز بەشدارن لە پێشانگاکەدا.
وە چاوەڕێ دەکرێت لە میانەی بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایەدا چەندین پڕۆتۆکۆڵ لە نێوان وەڤدەکەو وڵاتی ئیندۆنیسیا و کۆمانیاکانی ئەو وڵاتە واژۆ بکرێت.


تازەتریــــن هــــەواڵ

لە سبەینێوە هاوڵاتیان دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی ئێران بکەن

بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات لە سبەینێوە هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق بە بەبێ وەرگرتنی ڤیزا دەتوانی سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.
زیاتر بخوینەرەوە

کار کردن بۆ کردنەوەی دوو بازاڕچە لە نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا

دوێنێ چوار شەممە بەرواری ٢٠١٩/١٠/١٦ ، شێخ عطاء محمد نوری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی هاوردەو ناردنکارنی کوردستان لە سەردانێکی مەیدانیدا لەگەڵ چەند فەرما

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)