یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    سەرجەم ئەو بارانەی لە بەندەر عەباسن دێنە ناو هەرێم.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران (نەخۆشخانەی ئـاسا)ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسەر کردەوە.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    بانگەوازێکی بەپەلە لە یەکێتی هاوردەو ناردنکارانەوەدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکاران دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان کە هەڵاوسان ڕوو نادات دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەکاران سەردانی چەند بەرێوەبەرایەتیەکی سەربە وەزارەتی بازرگانی کرد.دریژەیی هەوال

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

بانگەوازێکی بەپەلە لە یەکێتی هاوردەو ناردنکارانەوە

بانگەوازێکی بەپەلە لە یەکێتی هاوردەو ناردنکارانەوە

 

       بانگەوازێك لە یەکێتی هاوردەو ناردنکارانەوە

 

بەڕێزان ئەندامانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران، بازرگانان ، خاوەن کۆمپانیا ، خاوەن کارگەو کارخانەکان و خێر خوازانی شاری سلێمانی و دەوروبەری.

 

وەك لای هەمووتان ئاشکرایە لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بڵاو بۆتەوە و مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر تەندروستی و ژیانی هاوڵاتیان ، بەداخەوە ئەم ڤایرۆسە هەرێمی کوردستان وە بەتایبەت شاری سلێمانیشی گرتۆتەوە و لە جیهانیشدا بە هەزاران کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون و ڕێژەی توشبوون و مردنیش لە هەڵکشاندایە.

 

لەم ڕوانگەیەوە دەزگای تەندروستی پێشمەرگە نوسراوێکیان ئاڕاستە کردووین و داوایان لە یەکێتیەکەمان کردووە کە هاوکاریانبین بۆ دابین کردنی ئەو ئامێرو پێداویستیانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە بۆ ئەو نەخۆشخانە تایبەتەی کە لە ئێستادا بۆ توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی لە دروستکردندایە.

 بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەین وەکو ئەرکێکی ئایینی ومرۆڤایەتی و نەتەوەیی ، هەر کەس بەپێی توانای خۆی و هەرچەندێك کە دەتوانێت هاوکاربێت بۆ دابین کردنی ئەو پێداویستی و ئامێرانە لە پێناو ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ئەو ڤایرۆسە و چارەسەری توشبووان ، چونکە ڕێگری کردن لە توشبوونی هەرکەسێك ڕێگری کردنە لە توشبوونی خۆمان و دۆستان و خۆشەویستانمان لەم ڤایرۆسە. وە یەکێتیەکەمان جگە لە هاوکاری کردنی لایەنی پەیوەندیدار بە دابین کردنی چەند ئامێرو پێداویستیەك هاوکات  هاوکاری ئەو کەسانەش دەبێت کە ئەم ئەرکە دەخەنە ئەستۆی خۆیان و دەتوانین ڕێنمایی تەواویان بکەین بۆ وەدەست خستنی ئەم ئامێر و پێداویستیانە تا بتوانین بە خێراترین کات بیگەیەنین بەو نەخۆشخانەیە ..

 

یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لە پاش کڕین و دابین کردنی ئامێرەکان لە کاتێکی دیاری کراودا لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئامێرەکانیان دابین کردووە هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی سەرجەم پێداویستیەکان بە نەخۆشخانەکە.

 

 

ناوی ئامێر و بڕەکانی :

 

١- قەرەوێڵەی نەخۆش = ٥٠ دانە

 

٢- ئامێری ڤێنتلەیتەر = ٤ دانە

 

٣- ئامێری CPR=  ١ دانە

 

٤- ترۆلی بۆ گواستنەوەی نەخۆش = ١٠ دانە

 

٥- جلی تایبەت وەك (ماسك N95، گاون، پێڵاو) = 10.000 دانە

 

٦- بێدی نەخۆش = ١٠ دانە

 

٧- مۆنتەر = ٢٠ دانە

 

٨- ئۆتۆ کلیڤ = ٢ دانە

 

٩- ئۆڤن = ٢ دانە

 

١٠ - ئامێری (RO) = ١ دانە

 

١١- قەرەوێڵە = ٥٠ دانە

 

١٢- ـ(PCR)

 

١٣- مۆلیدەی کارەبایی 250 - kv

 

١٤- محاویلەی کارەبا 250 - kv

 

تێبینی : هەربەڕێزێك دەیەوێت بەشداربێت ئێمە لەڕێگای ئەم ژمارە مۆبایلانەوە دەتوانین ڕێنمایی بکەین بۆ هەستان بەم کارە خێرخوازیە..

وە دواکات بۆ کڕینی ئامێر و پێداویستیەکان ڕۆژی یەك شەممە بەرواری ٨/٣/٢٠٢٠ دەبێت.

ژمارەکانی پەیوەندی کردن:

07703646964 هێرۆ

07705426241 دابان

 

بەهیوای بەدەنگەوەهاتنتان  ...

یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان/ لقی سلێمانی

 

 


تازەتریــــن هــــەواڵ

سەرجەم ئەو بارانەی لە بەندەر عەباسن دێنە ناو هەرێم.

 

یەکێتی هاوردەو ناردنکاران دڵنیایی دەداتە هاوردەکاران کە سەرجەم بارەکانیان کە ئێستا لە بەندەر عەباسی وڵاتی ئێ

زیاتر بخوینەرەوە

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران (نەخۆشخانەی ئـاسا)ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسەر کردەوە.

 ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٠/٣/١٠ شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران کە پێك هاتب

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)