یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    سەرجەم ئەو بارانەی لە بەندەر عەباسن دێنە ناو هەرێم.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران (نەخۆشخانەی ئـاسا)ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسەر کردەوە.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    بانگەوازێکی بەپەلە لە یەکێتی هاوردەو ناردنکارانەوەدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکاران دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان کە هەڵاوسان ڕوو نادات دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەکاران سەردانی چەند بەرێوەبەرایەتیەکی سەربە وەزارەتی بازرگانی کرد.دریژەیی هەوال

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران (نەخۆشخانەی ئـاسا)ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسەر کردەوە.

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران (نەخۆشخانەی ئـاسا)ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسەر کردەوە.

 ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٠/٣/١٠ شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران کە پێك هاتبوون لە سەرۆکی گشتی و جێگری سەرۆك و چەند ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی و چەندین ئەندامی چالاکی یەکێتیەکە لە سەردانێکی مەیدانیدا سەرجەم بەش و ژوور و هۆڵەکانی نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسەر کردەوە و لەلایەن بەڕێز (دکتۆر شەماڵ جەبار یاوەر) بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگەوە زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێکرا پاشان شاندەکە لە ڕەوشی بەرەوپێش چوونی کارەکانی نەخۆشخانەکەیان پرسی و خۆشحاڵی خۆیان بە تەواوبووبی نەخۆشخانەکە لەو ماوە کورتەدا دەربڕی کە توانراوە نەخۆشخانەیەکی ٦٥ قەڕەوێڵەیی زۆر پێشکەوتوو بە ڕووبەری ٢٠٠٠ مەتر دوجا بە دوو قۆناغ درووست بکرێت، قۆناغی درووست کردنی بینای نەخۆشخانەکە و قۆناغی دابین کردنی ئامێرە و پێداویستیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەر جۆرە ڤایرۆسێکیتر.
لەلایەن خۆشیەوە د. شەماڵ سوپاسی یەکێتی هاوردەکاران و ئەندامە بەڕێزەکانی کرد بۆ ئەو بەدەنگەوەچوونە خێرایەی کە هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستبەکاربوونی درووست کردنی نەخۆشخانەکەدا هەڵسان بە پاڵپشتیکردن و هاوکاری کردنی نەخۆشخانەکە و دابین ئامێری ڤەنتلەیتەر کە یەکێکە لە ئامێرە گرنگ و پێویستەکان بۆ نەخۆشخانەکە کە یارمەتی نەخۆش دەدات لە کرداری هەناسەداندا وئەگەر نەخۆشەکە توانای هەناسەدانیشی لە دەست بدات ئەم ئامێرە بەشێوەیەکی زۆر ورد ئەو کردارە جێبەجێدەکات هەروەها لەکاتی گرتنی ئەشیعەشدا پێویست ناکات ئامێرەکە لە نەخۆش بکرێتەوە . هەروەها بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕایگەیاند کە ئەم نەخۆشخانەیە تەنها تایبەت نیە بە نەخۆشی کۆرۆناوە و بەڵکو دەتواندرێت بۆ چاودێری وورد و پارێزبەندی نەخۆش بەکاربهێندرێت. شاندەکەی هاوردەکارانیش وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە تەواوی سەرپەرشتیاران و کارمەندانی نەخۆشخانەکە ڕایانگەیاند کە تەواوکردنی نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتووی لەم شێوەیە لەو ماوە کورتەدا دەستکەوتێکی گەورە و شانازیەکی گەورەیە بۆ شاری سلێمانی و تەواوی کوردستان .
شایەنی باسە ئەم نەخۆشخانەیە لەسەر ڕووبەری ٥٠٠٠ مەتر دوجا بنیات نراوە کە ٢٠٠٠ مەتری بینای نەخۆشخانەکەیە و ڕووبەری ٣٠٠٠ مەتریشی بۆ پارکین دابین کراوە، هەروەها نەخۆشخانەکە لە ٦٥ ژوور پێكهاتووە کە سەرجەم ژوورەکان لە باشترین و مۆدێرنترین کەرەستە درووست کراون و ڕەچاوی هەموو شتێك کراوە و توانراوە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا کاری بینای نەخۆشخانەکە لەسەر ئەرکی ٦٥ خێرخواز درووست بکرێت و پاشان لە قۆناغی دووەمدا بە هاوکاری نزیکەی ٢٠ کەس و لایەن توانترا گرینگترین قۆناغ جێبەجێ بکرێت کە بریتی بوو لە دابین کردنی ئامێرە و پێداویستیە پزیشکیەکان و لەم قۆناغەشدا یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بە پاڵپشتی ئەندامەکانی توانی هاوکاری نەخۆشخانەکەبێت.


تازەتریــــن هــــەواڵ

سەرجەم ئەو بارانەی لە بەندەر عەباسن دێنە ناو هەرێم.

 

یەکێتی هاوردەو ناردنکاران دڵنیایی دەداتە هاوردەکاران کە سەرجەم بارەکانیان کە ئێستا لە بەندەر عەباسی وڵاتی ئێ

زیاتر بخوینەرەوە

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران (نەخۆشخانەی ئـاسا)ی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسەر کردەوە.

 ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٠/٣/١٠ شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران کە پێك هاتب

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)