یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکەمین ڤیدیۆ کۆنفڕانسی کشتوکاڵی لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام درا

یەکەمین ڤیدیۆ کۆنفڕانسی کشتوکاڵی لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام درا

 

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٠/٨/١٨ یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە دەست پێشخەریەکی نوێدا و بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکی کشتوکاڵی ڕێکخست لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هاوکاری لیژنەی بەڕێوەبەری گروپی وەبەرهێنانی GB ، ئەمە لە کاتێکدایە کە دەبوو ئەم کۆنفڕانسە لە تارانی پایتەختی ئێران ببەسترایە بەڵام بەهۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆناوە ئەنجام نەدراو، لەبەر خۆپارێزی لەو پەتایە هەوڵدرا کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوە ببرێت.

لە کۆنفڕانسەکەدا بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لەگەڵ دەست خۆشی بۆ ڕێکخەرانی ئەم ڤیدیۆ کۆنفڕانسە ،ڕایگەیاند کە پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران پەیوەندی لە مێژینەو پتەون لە ڕووی کشتوکاڵیشەوە پەیوەندی زۆر باشمان هەگەڵ یەك هەیە.

 

 

هەروەها وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند کە دەرگامان کراوەیە بۆ هەر کۆمپانیایەکی ئێرانی کە بیەوێت کاری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات لەڕووی بەرهەمی کشتوکاڵی و پیشەسازی خۆراکیەوە.

هەر لە میانەی قسەکانیدا وەزیری کشتوکاڵی هەرێم زۆر بە ڕوونی گلەیی حکومەتی هەرێمی بە بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیاند لە ڕووی کێشەی سەرچاوەکانی ئاو و بابەتە کشتوکاڵیەکانەوە کە بەهۆی دروست کردنی چەندین بەنداو بونەتە هۆی کێشەی کەم ئاوی و کێشە بۆ سامانی ماسی و کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێم.

لە لایەن خۆشیەوە جێگری وەزیری کشتوکاڵی ئێران خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادەبوون لە وەها کۆنفڕانس و دیدارێکدا نیشاندا و بەڵێنی ئەوەیدا کە کاری زیاتر بکەن لەسەر کەرتی کشتوکاڵی لە نێوان هەرێم و ئێراندا و هەروەها گلەیی و پێشنیازەکانی بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی بە هەند وەرگرت و بەڵێنی بە دواداچوونی بۆدا.

لە پاشاندا سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان باسی لە پەیوەندی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران کرد کە ساڵانە بە ملیۆنان دۆلار قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کشتوکاڵی ئەنجام دەدرێت و ڕوونی کردەوە کە پێویستە هەماهەنگی زیاتر هەبێت لە نێوان هەردوولادا تا هاوردە کردنی بەروبوومی ئێرانی نەبێت هۆی زیان گەیاندن بە جوتیارانی هەرێم و هەوڵ بدرێت لێکتێگەیشتن هەبێت بەتایبەت لەو کاتانەدا کە بەرهەمی ناوخۆ دێتە بەرهەم.

وە بەڕێوەبەری نوسینگەی کار و کاسبیە نوێیەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران پێی باشبوو کە کار لەسەر بەیەك ناساندنی جوتیاران و کارگەو کارخانەکانی هەردوولا بکرێت تا هەرێمی کوردستان سوود لە ئەزموونی کشتوکاڵی وڵاتی ئێران وەربگرێت.

لە لایەن خۆشیەوە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند کە لە ماوەیەی کە لە هەڕێمی کوردستانە هەوڵیداوە کە ئەم پەیوەندیانە زیاتر بەرەوپێش بچێت و بەردەوام هاوکاری کۆمپانیا و بازرگانە ئێرانیەکان بوون کە لێرە کاری وەبەرهێنان ئەنجام دەدەن و هەروەها پاڵپشتی کردنەوەی پێشانگا نێودەوڵەتیە ئێرانیەکانی ناو هەرێمی کوردستان بوون.

کۆنفڕانسەکە بە ئامادەبونی هەریەك لە بەڕێزان:

١- بێگەرد تاڵەبانی / وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.

٢- ئاغای گیلان پوور / جێگری وەزیری کشتوکاڵی کۆماری ئیسلامی ئێران.

٣- شێخ مصطفی عبدالرحمن / سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

٤- د. موختاری/ بەڕێوەبەری نوسینگەی کار و کاسبیە نوێیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ

٥- شاڵاو جەمال / بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی

٦- ئاغای شوشتەری / سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی.

٧- ئاغای رشنودی / سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.

٨- ئەندازیار زرندی / سەرۆکی دەستەی کۆمپانیا سەرەتاییەکانی کشتوکاڵی لە ئێران.

٩- چەندین بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی شارەکانی ئێران.

١٠- زۆرێك لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی کشتوکاڵی ئێرانی

١١- چەندین ئەندامی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لە بوارەکانی کریارانی بەرهەمی کشتوکاڵی ئێران و سەرمایەداری ئەو بوارە و بەرهەمی کشتوکاڵی.

وە چەندین بەرپرسی کشتوکاڵی و خاوەن کارگەو بەرهەم هێنەری کشتوکاڵی لە کۆماری ئیسلامی ئێران و بەشێك لە بازرگانان و سەرمایەدارانی بواری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسەکە بوون و کۆنفڕانسەکە لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆوە تا کاتژمێر پێنج و نیو بەردەوامبوو وە ڕاستەوخۆ لە لایەن جەندین کەناڵی ئاسمانی و ناوخۆیی لە هەرێم و وڵاتی ئێران پەخش کرا.


تازەتریــــن هــــەواڵ

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و سەرۆکی ژووری بازرگانی قەزوین

لە درێژەی پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێدا سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و  س

زیاتر بخوینەرەوە

گۆشەی ئابووری / ئابووری عێراق ... دەرزی بەنجەکەش کۆتاییهات

دوای ئەوەی حکومەت داوای لە پەرلەمان کرد یاسایەکی قەرزکردنی بۆ دەربکات توانی بەشی سێ مانگ مووچە دابین بکات کە مانگەکانی (۷ـ٨ـ۹) بوون، ئەمە وەک دەرزیەکی

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)