یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی نەخۆشخانەی سماتی کرد.

شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی نەخۆشخانەی سماتی کرد.

 

لەمیانەی سەردان و بەسەرکردنەوە بەردەوامەکانیدا شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی نەخۆشخانی سماتیان کرد لە شاری سلێمانی و تاجە گوڵینەی پیرۆزبایی کردنەوەی نەخۆشخانەکەو دەست کردن بە کاریان پێشکەش کردن.

شاندەکە زۆر بە گەرمی لە لایەن هەریەك لە بەڕێزان د.عبدالوفتاح سەرپەرشتیاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان و پ.ی دکتۆر.عبدالواحید و حاجی حەسیب وەك یەکێك لە خاوەنی پڕۆژەکە پێشوازیان لێکرا .

شاندەکەی هاوردەکاران پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکە کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونیان و بنیاتنانی نەخۆشخانەیەکی هاوچەرخی لەم شێوەیە لە هەرێمی کوردستان و هاوکات پشت بەستن بە پزیشك و کارمەندی خۆماڵی .

بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکەش لەپاش پێشوازی و دەستخۆشیان بە سەردانی شاندەکە باسیان لەم پڕۆژە گرنگ و پێویست و بێوێنەیە کرد کە توانیویانە لە شاری سلێمانی ئەنجامی بدەن کە پڕۆژەیەکی تەندروستی بازرگانیە و پڕۆژەکە بە بەشداری چەند سەرمایەدار و بازرگانێکی ناوخۆیی ئەنجام دراوە و هەوڵ دراوە خزمەتگوزاری و چارەسەرەکان لەسەر ئاستی جیهاندا بێت نەك لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق، وە تەواوی تەرکیز لەسەر بەرزی کواڵیتی و نزمی نرخە، وە هەر نەخۆشێك کە سەردانی ئەم نەخۆشخانەیە بکات تەواوی پشکنین و چارەسەرەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت و پێویستی بە دەرەوە و شوێنیتر نابێت چونکە پشکنینەکانی ئەم نەخۆشخانەیە هەمان ئەو پشکنینانەن کە لە نەخۆشخانە گەورەکانی ئەمریکا و وڵاتانی پێشکەوتوو ئەنجام دەدرێت.

د. عبدالواحید " کار لەسەر گەشتیاری پزیشکی دەکەین و دەمانەوێت شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بکەین بە ناوەندێكی چارەسەر، وە نەخۆشی ناوەڕاست و خوارووی ڕوو لێرە بکەن بۆ پشکنین و چارەسەر نەك سەردانی وڵاتان بکەن، هەروەها لەسەر هێڵین بۆ دروست کردنی لینك لەگەڵ (مایۆ کلینیکی ئەمریکی)"

د. عبدالفتاح : "بەنیازین کە چەند ئامێرێکی ناوازە بێنین کە تا ئێستا لێرە بوونیان نیە و زۆر گرنگن بۆ شیکاری و دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکان و هاوکات بڕیار وایە یەکەم ناوەندی بۆماوەیی لە ڕووی DNA لقی سەرەکی خۆی لێرە بکاتەوە و لە داهاتویەکی زۆر نزیکدا خزمەتگوزاری ٢٤ کاتژمێری بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکەینەوە"

شاندەکەی هاوردەکارانیش کە پێكهاتبوون لە هەریەك لە بەڕێزان : شێخ مصطفی عبدالرحمن سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و شێخ عطاء محمد نووری و هاوکات مامۆستا یاسین و شێخ محمد لە ئەندامانی دەستەی کارگێری ، تەواوی پاڵپشتی و هاوکاری خۆیان بۆ ئەم پڕۆژە گرنگ و پێویستە دەربڕی و بوونی نەخۆشخانەیەکی زۆر پێشکەوتووی بەم شێوەیەیان زۆر بە پێویست زانی تا چیتر هاوڵاتیانی خۆمان بۆ پشکنین و چارەسەر ڕوو لە وڵاتانی دەرەوە نەکەن و هەر لێرە کارەکانیان بە کاتێکی خێراتر و تێچوویەکی کەمتر ئەنجام بدەن.

شایەنی باسە نەخۆشخانەی سمارت یەکێکە لە پڕۆژە تەندروستیە گرنگ و پێشکەوتووەکانی شاری سلێمانی کە تا ئێستا هاوتای نیە لە تەواوی هەرێم و عێراقیشدا لە هیچ ڕوویەکەوە و ستافێکی زۆر شارەزاو لێهاتوو لە هەموو بەشەکانی بەڕێوەی دەبەن و ئامانجیان خزمەتی هاوڵاتیانە .

چەند زانیاریەك لەسەر نەخۆشخانەی سمارت :

نەخۆشخانەکە لە شاری سلێمانیەو دەکەوێتە تەنیشت زانکۆی سلێمانی کەمپی ناوشار و لەسەر ڕووبەری ١٤٠٠ مەتر دووجا نیاتناراوەو لە ١٧ نهۆم پێك دێت کە لەم بەشانە پك هاتووە:

١- پێشوازی نەخۆش

٢- چەندین کلینیك پزیشکی

٣- تاقیگە

٤- دەرمانخانە

٥- ژنان و مناڵ بوون (ژووری تاك)

٦- هۆڵی نەشتەرگەری

٧- سەنتەری نەخۆشیەکانی (هەرس، دڵ ،جگەر، قەستەرە ....)

٨- ICU چاودێری وورد

٩- سەنتەری ددان

١٠- پسپۆڕی وورد (یەکەم جارە لە عێراقدا)

١١- ناوەندی توێژینەوە

١٢- مزگەوت

١٣- مارکێت.

وە چەندین پسپۆڕی بەشێوەی سنتەر و کلینكی تایبەت وەك :

١- پسپۆڕی هێڵکاری مێشك و دەمار و ماسوولکە

٢- نەخۆشیەکانی پێست و زهووری

٣- پسپۆڕی ووردی نەخۆشیەکانی هەرس و جگەر و هەناوبینی

٤- پسپۆڕی ووردی نەشتەرگەری هەرس و جگەر و ناوسکبینین

٥- نەشتەرگەری جوانکاری

٦- پڕۆستات و نەزۆکی

٧- نەخۆشیەکانی هەناوی

٨- پشپۆڕی دەرووندرووستی و نەخۆشیەکانی دەروونی

٩- نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن

١٠- پسپۆڕی دەمار و مێشك

١١- نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون

١٢- تەندرووستی منداڵان و نۆخۆشیەکانیان و نەشتەرگەری تایبەت بە منداڵان

١٣- نەشتەرگەری گشتی و پسپۆڕیە وردەکانی وەك (نەشتەرگەری مل و سەر و مەمك و جۆگەی هەرس و نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆریەکانی خوێن)

١٤- شکاوی و بڕبڕەکان و گۆڕینی جومگە

١٥- نەخۆشیەکانی چاو و نەشتەرگەری چاو

١٦- نەخۆشیەکانی جومگەو ڕۆماتیزمە

وە هەروەها ئەم ئەخۆشخانەیە بەشێك لە کلینیکە ئێشکگرەکانی لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆوە تا ١٢ی شەو لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی تایبەتمەندەوە پێشوازی لە نەخۆش دەکات لەگەڵ دابین کردنی خزمەتگوزاریی تیشك و سۆنار و تاقیگەو دەرمانخانە ...


تازەتریــــن هــــەواڵ

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و سەرۆکی ژووری بازرگانی قەزوین

لە درێژەی پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێدا سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و  س

زیاتر بخوینەرەوە

گۆشەی ئابووری / ئابووری عێراق ... دەرزی بەنجەکەش کۆتاییهات

دوای ئەوەی حکومەت داوای لە پەرلەمان کرد یاسایەکی قەرزکردنی بۆ دەربکات توانی بەشی سێ مانگ مووچە دابین بکات کە مانگەکانی (۷ـ٨ـ۹) بوون، ئەمە وەک دەرزیەکی

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)