یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    سەردانی مەیدانی بۆ چەند دامودەزگایەکی حکومی.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    بەشداری کردن لە ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری چیك.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    ڕاوێژکاری ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی یەکێتی هاوردەو نارانکارانی کرد.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    ناونووسین بۆ چواردەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پلاستیك و لاستیك و کارگەو پێداویستیەکانی.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    سەردانی سەرۆکی گشتی دەستەی پیشەسازی و پیاوانی کاری تورکی عێراقی بۆ یەکێتی هاوردەو ناردنکاران دریژەیی هەوال

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

کونسوڵی نوێی بەشی ئابووری کونسوڵیەتی ئێران دەست بەکار بوو.

کونسوڵی نوێی بەشی ئابووری کونسوڵیەتی ئێران دەست بەکار بوو.

بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز شاهـ ویلایەتی بە بۆنەی دەست بەکاربوونی وەك کونسوڵی نوێی ئابووری لە کونسوڵیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی ، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری ٢٠٢٠/٩/٢٨ شاندێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد.
شاندەکە لە لایەن ئاغای شوشتەری سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران و بە ئامادەبوونی کونسوڵی ئابووری پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا و هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانەکە دەربڕی کە ئەمە یەکەم سەردانە لە دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە ئەنجام بدرێت.
سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندەکە ئەم جۆرە کوبونەوانەی زۆربە گرنگ و پڕ بایەخ لە قەڵەمداو وتی:
سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یەکێتی هاوردەو ناردنکاران ماڵی دووەمی ئێوەیە.
لە دێژەی گفتۆگۆدا ئاغای شوشتەری ڕایگەیاند کە هەرچەندە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕێگری و ئاستەنگی ئابووری زۆری درووست کردووە بەڵام ئێمە بەردەوام دەروازە سنوریەکانی وەك (باشماغ و حاجی ئۆمەران و پەروێزخان)مان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەکراوەیی هێشتۆتەوە بە گرتنەبەری ڕێکارە تەندروستیەکان ، ئەمە لەکاتێکدایە کە دەروازە سنووریەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقمان داخستبوو .
لەلایەن خۆشیەوە شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران وێڕای پیرۆزبایی کردن لە کونسوڵی نوێی ئابووری و دەست بەکاربوونی ڕایگەیاند: ئێمە پەیوەندیەکی بەهێزو پتەومان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەتایبەت کونسوڵیەتی ئەو وڵاتە هەیە و بەردەوام هاوکار و هەماهەنگی یەکترین لە ڕووی کاری بازرگانی و بواری ئابووریەوە .
هەروەها ڕایگەیاند کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەیتوانیوە پەیوەندیە بازرگانیەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە بپچڕێنێت و بەردەوام لە هەڵی ئەوەداین کە تەواوی کارئاسانی بۆ ئەندامانمان بکەین تا بتوانن بەردەوامبن لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بازاڕەکانی هەرێم کێشەی کەمی کاڵاو پێداویستیان نەبێت.
هەروەها سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران ڕایگەیاند : ئێمە سوپاسی کونسوڵیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین کە بەردەوام ڤیزایان داوە بە ئەندامانی ئێمە ، لە کاتێکدا کە پێدانی ڤیزا بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە وەستاوە ، وە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە یەکێك لە ئامانجەکانی ئەم سەردانە ئەوەیە کە لەهەر بارودۆخێکدا ڤیزا بە ئەندامانی یەکێتییەکەمان بدرێت و ڕانەگیرێت هەروەك چۆن تا ئێستا هەر وابووە و ئێمەش بێ بەرامبەر پشتگیری ئەندامانمان دەکەین بۆ ئەو مەبەستە.
سەرکونسوڵی گشتی هەروەها ڕایگەیاند کە هەر ئەندامێکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بە هێنانی پشتگیری یەکێتیەکە سەردانمان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزا ئێمە ڕاستەوخۆ ڤیزای دەدەینێ و ماوەی ڤیزاکانیش لە مانگێکەوە بۆ شەش مانگ دەبێت.
لە کۆتاییدا کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران کرد کە لە ڕێگای بەڕێزیانەوە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گفتوگۆ بکەن بە مەبەستی کار ئاسانی و ڕێگەپێدانی بازرگانانی ئێران تا بتوانن سەردانی هەرێمی کوردستان .
شاندەکەی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران پێك هاتبوون لە هەریەك لە بەڕێزان شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و شێخ عطاء محمد جێگری سەرۆك و هەریەك لە بەڕێزان شێخ محمد رووف و شێخ بهاء الدین و کاروان حمە سعید لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و دامەزرێنەرانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران.


تازەتریــــن هــــەواڵ

سەردانی مەیدانی بۆ چەند دامودەزگایەکی حکومی.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ٢٠٢٠/١٠/٢١ سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران سەردانی چەند دامو

زیاتر بخوینەرەوە

بەشداری کردن لە ڕۆژی نیشتیمانی کۆماری چیك.

سەر لەئێوارەی ٢٠٢٠/١٠/٢٠ لەسەر

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)