لە میانەی سەردان و بەسەرکردنەوە بەردەوامەکانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بۆ دامودەزگا حکومی و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا ئەمڕۆ بەڕێز شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن سەردانی چەند دامودەزگایەکی کرد و لە لایەن بەرپرس و بەڕێوەبەرانی ئەو شوێنانەوە بە گەرمی پێشوازی لێ کرا و لە سەردانەکاندا باسی ڕەوشی ئابووری هەرێم لە ئێستادا و چۆنیەتی کار کردن و خۆ گونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئێستای ئابووری هەرێم و ناوچەکەو چەندین بابەت و پرسیتری تایبەت بە ئابووری گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و لە سەردانەکەیدا ئەم شوێن و بەرپرسانە بەسەر کرانەوە:
بەڕێز فەرهەنگ صابر / بەڕێوەبەری گشتی دیوان
بەڕێز نەوزاد شێخ کامل/ بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی
بەڕێز شێخ ئاراس رؤوف / بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی
بەڕێز فەتحی محمد علی / ڕاوێژکاری وەزیری بازرگانی
بەڕێز سوارە عزیز / بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان
بەڕێز کاك عەلی / جێگری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری پیشەسازی
بەڕێز بەشار ئیبراهیم / جێگری بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی
بەڕێز کاك مصطفی / بەڕێوەبەری گشتی کارگەکان