دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری سلێمانی کرایەوە
دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری سلێمانی کرایەوە
ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ٢٠٢٠/١١/١٨ دووەمی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە ژێر ناونیشانی ( بەخۆپارێزیەوە لەگەڵ کتێب هاوڕێ دەبین) لە شاری سلێمانی کرایەوە .
پێشانگاکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر و سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن و پارێزگاری هەڵەبجە و کونسوڵی هەریەك لە وڵاتانی هیندستان و میسر و ئێران و بەڕێوەبەری پەیوەندی وڵاتە عەرەبیەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب و نوێنەرانی حکومی و کونسوڵخانەکان و نوسەر و ڕۆشنبیران و دەزگاکانی چاپ و بڵاو کردنەوە کرایەوە.
شایەنی باسە ئەمە بۆ دووەم ساڵە کە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە و ڕێژەیەکی بەرچاو لە وڵاتان تێیدا بەشدار دەبن و بۆ ئەمساڵێش جگە لە بەشداربوانی هەرێمی کوردستان هەریەك لە وڵاتانی (کەنەدا ،بەڕیتانیا، میسر، سوریا، لوبنان، سعوودیە، سودان ، ئێران، فەڵەستین، عێراق، کوەیت، ئیماڕات، قەتەڕ، مەغریب ،ئەردەن و تورکیا) لە پێشانگاکەدا بە بەرهەمەکانیان بەشداربوون ، کە لە ٦٨ کتێبخانەو ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ١٣٢ ناوەندی چاپ و بڵآو کردنەوەی وڵاتانی بیانی پێک هاتبوون.
پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب پێشانگایەکی ساڵانەی کتێبە کە کۆمپانیای اطلس الاصیل پێی هەڵدەستێت و ساڵانە لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە و پاڵپشتیەکی باشی نوسەران و وەرگێران و دەزگاکانی چاپ و بڵاو کردنەوەیە و هەروەها هەوڵێکی باشیشە بۆ سەرنج ڕاکێشانی وڵاتانی دەرەوە تا بتوانن لەڕێگای کتێب و بڵاو کراوەکانەوە پەیەوەندی ڕۆشنبیری لەگەڵ هەرێمی کوردستان ببەستن و لە هەمان کاتدا دەبێت سەرچاوەیەکی بەدەست هێنانی داهات