لە هاوردەوە بۆ هەناردە.
لە هاوردەوە بۆ هەناردە.
شه‌وی رابردوو بۆ جاری دووه‌م له‌مساڵدا به‌هاوكاری یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ناوخۆییه‌وه هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه هه‌نارده‌ی وڵاتی بریتانیا كرا و له ئایینده‌یه‌كی نزیكیشدا بۆ كه‌نه‌دا هه‌نارده ده‌كرێت .
هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئاستی چه‌ندین هه‌ناری وڵاتانی جیهان له چه‌ندین به‌راورد و پێشبڕكێدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بێت.
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : پێشتر له ساڵی 2008 له دوبه‌ی و بۆ دووه‌م جاریش له‌مساڵدا له رێگه‌ی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانه‌وه هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌نارده‌ی بریتانیا كرد.
سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان وتیشی له مانگی رابردووتردا 22 تۆن و شه‌وی رابردووش 20 تۆن هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌نارده‌ی بریتانیا كرد له ئایینده‌یه‌كی نزیكیشدا له ئاماده‌كاری هه‌نارده‌كردنی هه‌نارین بۆ كه‌نه‌دا .
شێخ مسته‌فا راشیگه‌یاند ئه‌مه ده‌ستپێكی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه كه هه‌رێمه‌كه‌مان له هه‌رێمێكی به‌كاربه‌ره‌وه بگۆرین بۆ به‌رهه‌مهێن و دواتریش هه‌نارده‌كار به‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین چیتر ره‌نجی جوتیارانمان به فیرۆ نه‌ڕوا و به‌رهه‌مه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ساخ بكه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد له بواری پیشه‌سازیشدا چه‌ندین جار نانی تیری و چه‌ند به‌رهه‌مێكی كوردهواری هه‌نارده‌ی دهرهوهكراوه و بریاره له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا برێكی زۆر هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه هه‌نارده‌ی كه‌ندا و ئاوی كانزاییش هه‌نارده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بكرێت.