یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەك لە نێوان بەرپرسانی هەرێم و ئێران بۆ گیرو گرفتەکانی دەروازەی پەروێزخان.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    گۆشەی ئابووری / بــــــــازاڕ و ڕەمـــــەزاندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    گۆشەی ئابووری / دۆلار یان دینار ؟دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    سەردان کردنی باڵیۆزی عێراق لە قەتەردریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    (گۆشەی ئابووری) پــــارەی پەرەپێدانـــی پارێزگاکاندریژەیی هەوال

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

بە هاوکاری یەکێتی هاوردەو ناردنکاران یەکەمین فیستیڤاڵی بازاڕکردن لە کەلار کرایەوە.

بە هاوکاری یەکێتی هاوردەو ناردنکاران یەکەمین فیستیڤاڵی بازاڕکردن لە کەلار کرایەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢١/١/٢١ لە شاری کەلار و بە هاوکاری یەکێتی هاوردەو ناردنکاران یەکەمین ڤیستیڤاڵی بازاڕکردن لە لایەن شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و شێخ جلال سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرایەوە و بەرێز شێخ مصطفی لە میانەی وتارێکدا کە بە بۆنەی کردنەوەی فیستیڤاڵەکەوە پێشکەشی کرد وێڕای دەستخۆشی بۆ ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکە ڕاشیگەیاند کە ئێمە وەك یەکێتی هاوردەو ناردنکاران پاڵپشتی تەواوی هەر کەس و لایەنێك دەکەین کە پێشانگا و فیستیڤاڵی لەم چەشنە ڕێکبخات کە کاریگەری ئابووری زۆر باشی دەبێت بۆ هاوڵاتیان و هەرێمی کوردستان بە گشتی.
لە فیستیڤاڵەکەدا ١٢٥ کۆمپانیا بەشداریان کردبوو وە ١٥٠ خاوەنکاری ناوخۆیی کاڵا و بەرهەم و کارەکانی خۆیان نمایش کردبوو کە خۆی لە ١٣ بڕاندا دەبینیەوە و لە سەدا ٧٥ی کاڵاو بەرهەمەکان خۆماڵی بوون کە چەندین ئەندامی چالاکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی تێدابوو و لە هەمان کاتدا چەن کۆمپانیایەکی ئێرانی و تورکیش بەشداربوون و بە گشتی بەرهەم و کاڵاکان زیاتر خۆی لە (بەرهەمی خۆماڵی ، خۆراك و شیرەمەنی و کشتوکاڵی و میوەو پێداویستی ناوماڵ و پاککەرەوەو کاری دەست و کتێب و هەنگەوانی و جل و بەرگ ) و زۆر بابەتیتردا دەبینیەوە.
هەر لە میانەی ڕێكخستنی ئەم فیستیڤاڵەدا کە یەکەم جارە لە شاری کەلار فیستیڤاڵێکی لەم چەشنە ڕێك بخرێت تواندرابوو هەلی کار بۆ نزیکەی ٥٠٠ گەنجی ناوچەکە دەستەبەر بکرێت بە درێژایی کاتی فیستیڤاڵەکە.
لە پاش کردنەوەی فیستیڤاڵەکەش بەڕێز سەرۆکی گشتی لەگەڵ هەریەك لە بەڕێزان شێخ عطاء محمد جێگری سەرۆك و شێخ لطیف نوێنەری یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لە گەرمیان و مامۆستا یاسین و شێخ بهاءالدین مصطفی لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بە شێوەیەکی مەیدانی تەواوی بەشداربوانی فیستیڤاڵەکەیان بەسەر کردەوە.
شایەنی باسە فیستیڤاڵی بازاڕکردن ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانیەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
Like
Comment

Comments


تازەتریــــن هــــەواڵ

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەك لە نێوان بەرپرسانی هەرێم و ئێران بۆ گیرو گرفتەکانی دەروازەی پەروێزخان.

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەك لە نێوان بەرپرسا

زیاتر بخوینەرەوە

گۆشەی ئابووری / بــــــــازاڕ و ڕەمـــــەزان


 بــــــــازاڕ و ڕەمـــــەزان

ڕەمەزانی ئەمساڵی هەرێم، جیاواز لەڕەمەزانەکانی پێشوو، لەگەرمەی وەرزی بەه

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)