Languages:
سه‌ره‌تا | ده‌رباره‌ی ئێمه | هه‌واڵ | ئاگاداری | لقه‌کانمان | گه‌له‌ری | لینکه‌کان | ناوی ئه‌ندامان | ئه‌رشیف | په‌یوه‌ندی
که‌شوهه‌وا
دراوه‌کان دیناری عێراقی
100 یۆرۆ 167500 DI
100 $ 122450 DI
366 تمه‌ن 150 DI
1 لیره‌ی تورکی نوى 625 DI
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
که‌ره‌سته‌ نرخ
1 تەن شیشى هەولیر 740 $
1 تەن شیشى تورکى 770 $
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە 87 $
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى 84 $
هه‌واڵ
دوا هه‌واڵ
سلێمانی .... كردنه‌وه‌ی هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌یی زیاتر له‌ 150 هه‌لی كار دابین ده‌كات
23 / 12 / 2013

به‌ ئاماده‌بوونی به‌هرۆز قه‌شانی پارێزگاری سلێمانی و شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكومی و حزبی و بزنسمانان هوتێلی تایتانیك كه‌ سێیه‌مین هوتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌ له‌ سلێمانی كرایه‌وه‌.
هوتێلی تایتانیك یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ گه‌شتیاریه‌كانی شاری سلێمانی و به‌شێوازێكی مۆدێرن و له‌سه‌ر شێوازی كه‌شتی تایتانیك دروست كراوه‌ و 84 ژوور و سویت و 2 كافیتیریا و 2 هۆلی كۆنفرانس رووم و ئاهه‌نگ له‌خۆی ده‌گرێت و رێستۆرانێكی نێوده‌وڵه‌تی و ریستو!َرانتێكی تایبه‌ت به‌ خوارده‌مه‌نی ئاوی و هۆلی له‌ش رێكی و مه‌له‌وانگه‌ و ساونا و جاكوزی و ژووری هه‌ڵمی و گه‌رماوی توركی و دوو پاركینگی ئۆتۆمبێل له‌ خۆی ده‌گرێت.
هۆتێلی تایتانیك جگه‌له‌وه‌ی هاوكارێكی پێشخستنی بواری گه‌شتیاریه‌ هاوكات ده‌رفه‌تێكی به‌رفراوانی دابینكردنی كار ده‌بێت كه‌ زیاتر له‌ 150 هه‌لی كار بۆ بێكاران ده‌ره‌خسێنێت و پشكی شێر بۆ بیكارانی كورد ده‌بێت.
له‌رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی هوتێله‌كه‌دا جگه‌له‌ چه‌ندین نمایشی هونه‌ری هاوكات له‌سه‌ر ده‌ستی پێشسكه‌وتووترین دیزاینه‌ری كورد رێوره‌سمی نمایشی جل و به‌رگیش به‌رێوه‌چوو .

.
‌ Created by: Avesta Group Importer & Exporter Union of Iraq - Kurdistan Region
Copyright 2009 - All rights reserved