Languages:
سه‌ره‌تا | ده‌رباره‌ی ئێمه | هه‌واڵ | ئاگاداری | لقه‌کانمان | گه‌له‌ری | لینکه‌کان | ناوی ئه‌ندامان | ئه‌رشیف | په‌یوه‌ندی
که‌شوهه‌وا
دراوه‌کان دیناری عێراقی
100 یۆرۆ 167500 DI
100 $ 122450 DI
366 تمه‌ن 150 DI
1 لیره‌ی تورکی نوى 625 DI
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
که‌ره‌سته‌ نرخ
1 تەن شیشى هەولیر 740 $
1 تەن شیشى تورکى 770 $
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە 87 $
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى 84 $
هه‌واڵ
دوا هه‌واڵ
هاورده‌ و ناردنكارانی كوردستان و ژووری بازرگانی مه‌ككه‌ و جه‌ده‌ی سعودی كۆبونه‌وه‌
8 / 1 / 2014
به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ژووری بازرگانی مه‌كه‌ و جه‌ده‌ی سعودی كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌لال عه‌بدولوه‌هاب میرزا سه‌رۆكی ژووری بازرگانی مه‌ككه‌ی سعودی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ژوور تیشكی خسته‌ سه‌ر ره‌وشی بازرگانی له‌هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی ئه‌و بواره‌ له‌ناوچه‌كه‌ و ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی له‌رێگه‌ی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دروستكراوه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ژووری بازرگانی مه‌ككه‌ی سعودی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌وه‌ی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ شانشینی سعودی عه‌ره‌بی له‌رووی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌رهه‌مێكی زۆری سعودی به‌ كوالێتێكی باش ده‌توانرێت راسته‌وخۆ بنێردرێته‌ كوردستان و جگه‌له‌وه‌ش سوود له‌ ئه‌زمونی وه‌به‌رهێنالنیان وه‌ربگیرێت.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا لۆگۆی ژووری بازرگانی مه‌ككه‌ی سعودی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان كرا.
له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له‌ شاری جه‌دده‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی جه‌دده‌ی سعودی باس له‌ گرنگی په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كانی هه‌ردوولا كرا .
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا مازن محه‌مه‌د به‌ترجی جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی جه‌دده‌ی سعودی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ شاری جه‌دده‌ جگه‌له‌وه‌ی بنكه‌یه‌كه‌ بۆ ره‌وانه‌كردنی به‌رهه‌می سعودی هاوكات به‌هه‌مان شێوه‌ی دووبه‌ی پێگه‌یه‌كه‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی بازرگانی .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی بازرگانانی وڵاتی سعودی كرد كه‌ بێنه‌ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ر له‌ بواری وه‌به‌رهێنان و دامه‌زراندنی كارگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌ لێدوانێكدا شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:"له‌ ئه‌نجامی ئه‌و دوو كۆبونه‌وه‌یه‌ بریاره‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی بازرگانی بانگهێشتی شانشینی سعودیه‌ بكرێت به‌مه‌به‌ستی له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی بازرگانی دوولایه‌نه‌ و له‌به‌رامبه‌ریشدا شاندێكی بازرگانانی سعودیه‌ بریاره‌ له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و به‌شداری له‌ چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی بازرگانی بكه‌ن و كار بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستاندا بكه‌ن".

.
‌ Created by: Avesta Group Importer & Exporter Union of Iraq - Kurdistan Region
Copyright 2009 - All rights reserved