یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    گۆشەی ئابووری / جەژن وگەشتوگوزاری هەرێمدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوازی قیستی درێژ خایەن و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل بۆ یەکێتی هاوردەو ناردنکاراندریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    گۆشەی ئابووری / دیدگای 2030 هەرێم، چەند سەرنجێكدریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    ڕێوڕەسمی کردنەوەی دوومین خولی فیستیڤاڵی ژیان .دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    بەشداری کردنی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لە کۆڕبەندی ئابووری بانە.دریژەیی هەوال

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

(گۆشەی ئابووری) پــــارەی پەرەپێدانـــی پارێزگاکان

(گۆشەی ئابووری) پــــارەی پەرەپێدانـــی پارێزگاکان

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەدانیشتنی 23 ی شوبات، لەگەڵ پارێزگاری پارێزگاکان و بەرپرسی ئیدارەسەربەخۆکاندا، بڕی پارەی پەرەپێدانی پرۆژەکانی پارێزگاکانیان، بۆ ساڵی 2021 دیاری کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ هەر 4 پارێزگاکە بڕی(349 ملیارو 702 ملیۆن) دینار تەرخان دەکرێت، لەداهاتی بەردەستی هەرێم.

لەم بڕیارەدا، پشکی شێر بۆ هەردوو پارێزگای هەولێری پایتەخت و پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە، تەرخانکراوی پایتەخت بە( 128ملیارو 352ملیۆن) دینار و بڕی (114 ملیار و350 ملیۆن) دیناریش بۆ سلێمانی.
هەرچی پارێزگای دهۆکە، بڕی (77ملیار) دینارو پارێزگا تازەکەی هەرێمیش، تەنها بڕی (30 ملیار )دیناری بۆ دیاری کراوە.

ئەوەی کە لەم بڕیارەدا گرنگە، دەستەڵاتی تەواو دراوە بە خودی پارێزگاکان، بۆ جێ بەجێ کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیان، واتە وەزارەتەکان پەیوەندیان بەم تەرخانکراوانەوە نی یە، لایەنی پەیوەندیدار خودی پارێزگاکان خۆیانن.

ئەم هەنگاوە، جۆرێکە لەدابەزاندنی دەستەڵاتی دارایی و کارگێڕی، بۆ پارێزگاکان بەشێوەی نیمچە لامەرکەزی، لەجێ بەجێکردنی پرۆژەکان.
گرنگ ئەوەیە، پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەپلانی تۆکمەی زانستی و واقعی، ئەو پرۆژانە بکەن بە سەرمەشقی کارەکانیان کە زۆرترین سوود بە کۆمەڵانی خەڵك ودانیشتوان بگەیەنن، لەڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە.
بێ گومان، نابێت پرۆژەکان تەنها ناوەندی پارێزگاکان بگرێتەوە، بەڵکو ئەوەی کەپێویستە و گرنگە، قەزا وناحیەکان و گوندەکانن،بۆ ئەوەی ئەو شاروشارۆچکانە، لەخزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و ئابوری بێ بەش نەبن،پێویستە ڕەچاوی دادپەروەری بکرێت.

لەڕاستیدا، ناتوانين بڵێن دابينكردنی ئه م بڕانە بۆ پارێزگاکانی هەرێم، مانای کۆتایی هاتنی قەیرانی ئابوری هەرێمە، بەڵام هەنگاوێکە، بەئاراستەی نزیکبوونەوە لەتێپەڕاندنی قەیرانەکە.
ئەوەی کە زۆر گرنگە، بەتایبەت بۆ ئەو لایەنانەی کەداوای لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی دەکەن، وەک هەنگاوێکی سەرەتایی لەمامەڵەکردن لەگەڵ ئەم تەرخانکراوانە، بۆجێ بەجێکردنی پرۆژەکانیان، هەر بۆیە زۆر گرنگە حکومەتەخۆجێیەکان، تاڕادەیەکی باش بەشەفافی هەڵسوکەوت بکەن، لەڕووی دەرکردنی تەندەری پرۆژەکان و دابەشکردنی پرۆژەکان بەپێی جوگرافیا و یەکسانی ناوچەکانیان.
لەلایەکی ترەوە، ئەمە دەبێتە ئەزمونێکی بەردەست بۆ ڕای گشتی، سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە، پاڵپشتی لایەنگرانی پرۆسەی لامەرکەزییەکە بەهێزتر دەکات، پێچەوانەکەیشی هەر ڕاستە.

هەرچەندە، بڕی تەرخانکراوەکان، بەپێ ی خواستی پارێزگاکان پێویستیەکانیان نین، بەڵام بۆ ئەم قۆناغەی بێ بودجەیی و کەمبونەوەی داهاتەکانی حکومی، بەهەنگاوێکی ئەرێنی دەبینرێت، کە ئومێدەوارین، لەکۆتایدا ئامانجەکانی بەدەستهێنا بێت.
جێ بەجێکردنی پرۆژەکان، دوور بێت لەگەندەڵی و بەهەدەردان.هەروەها لەدەستی لیژنەیەکی دەستپاک و خاوەن ئەزموندا بێت، لەژێر چاودێری کردنی هەموو لایەک بەگشتی و ڕاگەیاندنەکان بەتایبەتــــی..

نووسینی: سەرکۆ یونس / ئابووریناس


تازەتریــــن هــــەواڵ

گۆشەی ئابووری / جەژن وگەشتوگوزاری هەرێم

جەژن وگەشتوگوزاری هەرێم

 

لەپشووی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا، سەرەڕای بانگەوازە

زیاتر بخوینەرەوە

پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوازی قیستی درێژ خایەن و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل بۆ یەکێتی هاوردەو ناردنکاران

پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوازی قیستی درێژ خایەن و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل بۆ ئەندامانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بەم زوانە.<

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)