پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوازی قیستی درێژ خایەن و خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل بۆ ئەندامانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بەم زوانە.
لە میانەی سەردان کردنی نوێنەری کۆمپانیای جیهان مۆتۆرز بۆ بارەگای سەرەکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی گشتی یەکێتیەکە و باسکردنی هەماهەنگی نێوان یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و جیهان مۆتۆرز بۆ زیاتر خزمەتکردنی ئەندامانی یەکێتیەکە، کۆمپانیای جیهان مۆتۆرز ڕایگەیاند کە ئامادەکاری دەکەن بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوازی قیستی درێژخایەن بۆ ئەندامانی یەکێتیەکە و هەروەها داشکاندنی تایبەتیان دەبێت بۆ هەڵگرانی پێناسی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لە کاتی کڕین و خزمەتگوزاری و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلدا و هەروەها ئۆفەری تایبەتی جیهان مۆتۆرز بۆ بەکرێدانی ئۆتۆمبێل یەکێکیتر دەبێت لە خزمەتگوزاریەکان بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێل بە شێوازی کرێ بۆ ماوەی دیاریکراو، وە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆتۆکۆلێکن تا بتوانن بە باشترین شێواز سوود بە ئەندامانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بگەیەنن.شایەنی باسە کۆمپانیای جیهان مۆتۆرز بریکاری ڕێپێدراوی ئۆتۆمبێلەکانی (تۆیۆتا و هینۆ) یە لە کوردستان و عێراق، کە بە بەناوبانگترین براندەکانیئۆتۆمبێلن لە سەرئاستی جیهان، لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان لقی هەیە کە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دابینکردنی پارچەی یەدەگی ئۆرجیناڵ وە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن لەسەر ستاندەری تۆیۆتا.