یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی (بی تو بی) ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له‌ شاری سلێمانی دەکرێتەوە.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    شاندێکی یەکێتی هاوردەوناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی کونسوڵێتی هۆڵندایان کرد...دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان کۆنگەری ڕۆژنامەوانی لەگەل کونسڵی هندستان ئەنجامدادریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە ئەرمینیا لە بارەگای گشتی.دریژەیی هەوال

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

گۆشەی ئابووری / جەژن وگەشتوگوزاری هەرێم

گۆشەی ئابووری / جەژن وگەشتوگوزاری هەرێم

جەژن وگەشتوگوزاری هەرێم

 

لەپشووی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا، سەرەڕای بانگەوازەکانی لایەنی تەندروستی عێراق و هەرێم و مەترسی زیاتر بڵاوبونەوەی جیلی گۆڕاوی کورۆناڤایرۆس وبەرزبونەوەی ڕێژەی مردن وتووشبووان، بەدەیان وسەدان گەشتیاری ناوخۆیی و شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، ڕوویان لەناوچەگەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

 

گەشتوگوزاری ئەم جەژنە، جیاواز لەبۆنەکانی تر، لەبارودۆخێکی جیاوازدایە، لەلایەک بەهۆی بەرزبونەوەی لەڕادەبەدەری پلەکانی گەرما و گۆڕانکاری لەکەشوهەوا وووشکەساڵی.

لەلایەکی ترەوە بڵاوبونەوەی زیاتری کورۆناڤایرۆس و کێشە وقەیرانەسیاسی و ئابورییەکان، هێشتا ئەم کەرتە ئومێدبەخشەو لەهەستانەوەدایە..

 

خۆشبەختانە، بەشی زۆری جۆرەکانی گەشتوگوزار لەهەرێمدا بوونی هەیە، گەشتوگوزاری ژینگەیی، کەیەکێکە لەنیعمەتەکان، لەسەرووی هەموو جۆرەکانی ترەوەیە.

 

بەپێ ی بڵاوکراوە ناڕەسمییەکان، چاوەڕوان دەکرێت سەرەڕای ئاستەنگەکان، ڕێژەیەکی زۆری گەشتیاران بەگشتی و گەشتیارانی عەرەبی عێراقی، سەردانی شوێن و جێگاو وسەیرانگاکانی هەرێمی کوردستان بکەن، وا چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی (200) هەزار گەشتیار بن.

 

یەكێک لەدەرئەنجامە باشەکانی کەرتی گەشتوگوزار، ئەوەیە کەپارەی خەرجکراوی گەشتیاران، ڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانی خاوەن شوێن و سەیرانگاو چێشتخانەو میوانخانەو ئۆتیل و مۆتێلەکان، حکومەت دەستکەوتێکی ئەوتۆی نابێت.

 

تاڕادەیەک بەهۆی قەیرانی دارایی و لێبڕین و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، هەروەها بەهۆی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کورۆنا بەشێکی زۆری دانیشتوانی هەرێم، بەبەراورد بە دانیشتوانی شارەکانی تری عێراق، کەمتر گەشت دەکەن و لەماڵەوە دەمێننەوە.

بەڵـــام بەسەیرکردنی ناوچەگەشتیارییەکانی کوردستان، دەردەکەوێت کەڕێژەی (90%) ی گەشتیاران لەشارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوون، وادیارە گوێ بە لایەنی تەندروستی و خۆپارێزی نادەن، وەک بڵێ کە کورۆناڤاترۆس بوونی نی یە! 

 

زۆر گرنگە، لەم بارودۆخە قورسەی ژیانی خەڵک و قەیرانی دارایی، حکومەتی هەرێم بەگرنگییەوە لەم کەرتەستراتیژییە بنواڕێت و بە پلان و بەرنامەی تۆکمە و کەسانی پسپۆڕ برەوی زیاتری پێ بدات، بۆئەوەی هیچ نەبێت ئەم دەرفەتە وەک ڕێگاچارەی هەندێ کێشەو قەیرانی وەک بێ بازاڕی و بێکاری و لاوازبونی ئابوری وکەمی داهات دابنرێت.

 

وا پێویست دەکات، بەچاوێکی ئابورییانە تەماشای گەشتیاران بکرێت، کلتوری ڕێزو بەخێرهاتنی گەرمیان لێ بکرێت، چونکە گەشتیارانی عەرەب، خاوەنی پارەن و لە شاروشارۆچکەکانی هەرێمدا خەرجی دەکەن و گیرفانی دەیان خاوەنکارو خاوەنباخ و دواتر گیرفانی خێزانەکان پڕدەکەنەوە وباری سەرشانی دارایی حکومەت سووک دەکەن.

 

بەهۆی کۆرۆناڤایرۆسەوە زۆرێک لەدەروازەکانی ئێران و تورکیا بەداخراوی ماونەتەوە، ئەوەی لەئێستادا بەردەستن، گەشتیارانی عەرەبی عێراقین، کەبەهۆی گەرمای پرۆکێنی ناوچەکانیان بەناچاری گەشت دەکەن بۆ هاوینەهەوارو شوێنەگەشتیارییەکانی هەرێم.

 

ئومێدەوارین، کلتوری ڕق و کینە بەرامبەر گەشتیاران بەگشتی و گەشتیارانی عەرەب نەمێنێت، هەموو ئاسانکارییەک بکرێت لەگواستنەوە وبەڕێکردنیان بەتایبەتی لەبازگەکان بۆئەوەی بەکەمترین کات بگەنە شوێن و جێگای خوازراوی خۆیان.

 

لەهەمانکاتدا، دەستەی گەشتوگوزارو بەڕێوەبەرایەتی و کادرانی گەشتوگوزاری هەرێم، بەبەردەوامی کار بکەن بۆ ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر، حکومەتی هەرێم، هەوڵی وەبەرهێنان بدات وهاوکاری کەرتی تایبەت ببێت بۆ هەستانەوەی ئەم کەرتەگرنگ و پڕ بایەخە....

 

نووسینی: سەرکۆ یونس / ئابووریناس

 

 

 


تازەتریــــن هــــەواڵ

به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی (بی تو بی) ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی.

 

به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی (بی تو بی) ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق له

زیاتر بخوینەرەوە

ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له‌ شاری سلێمانی دەکرێتەوە.

مەهدی شوشتەری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی رایگه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)