سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی.
سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی.
شاندێکی لقی سلێمانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بە یاوەری نوێنەری کونسوڵگەری ئیتاڵیا سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانیان کرد.
ئەمڕۆ سێ شەممە شاندێکی لقی سلێمانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بە یاوەری نوێنەری کونسوڵگەری ئیتاڵیا و بەڕێوەبەری باڕازی کوردستان و عێراق لە کونسوڵگەری ئیتاڵیا سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانیان کرد و لە لایەن بەڕێز پارێزگاری سلێمانیەوە زۆر بەگەرمی پێشوازیان لێکرا .
لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا کرا و شاندی میوان ئامادەیی خۆیان بۆ هەرجۆرە هاوکاری و هەماهەنگیەك دەربڕی کە لە ڕێگای کونسوڵگەری و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی وڵاتەکەیانەوە و بە هاوکاری هەماهەنگی و لە ڕێگای یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستانەوە بتوانن پێشکەش بە سێکتەرە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێم و بازاڕەکانی کوردستانی بکەن.