سەردانی هاوبەشی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و شاندی کونسوڵگەری ئیتاڵیا
سەردانی هاوبەشی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و شاندی کونسوڵگەری ئیتاڵیا
سەردانی هاوبەشی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران و شاندی کونسوڵگەری ئیتاڵیا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی.
لەپێناو دروست کردنی پردی پەیوەندی لە نێوان وڵاتی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان و بۆ زیاتر برەودان بە کەرتی پیشەسازی و نیشتەجێبوون ، لقی سلێمانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لە میانەی بانگێشت کردنی نوێنەری کونسوڵگەری ئیتاڵیا و لێپرسراوی بازاڕی کوردستان و عێراقی لە کونسوڵگەری ئیتاڵیا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانیان کرد و لە لایەن بەڕێز (عزیز سعید ڕشید) بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانیەوە زۆر بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا باس لەو بەرەوپێشچوونانە کرا کە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو لە کەرتی پیشەسازی و نیشتەجێبووندا کراون و هاوکات گفتوگۆ لەسەر بەرنامە و پلانی حکومەتی هەرێم کرا بۆ ساڵاندی داهاتوو لەم سێکتەرانەدا ، وە شاندی میوانیش ئامادەیی خۆیان و کۆمپانیا و شارەزایانی وڵاتەکەیان نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکاریەك کە بتوانن خزمەت بە کەرتی پیشەسازی و نیشتەجێبوونی هەرێم بکەن.