ناو تۆمار کردن بۆ سێ پێشانگای نێودەوڵەتی لە ئێران
ناو تۆمار کردن بۆ سێ پێشانگای نێودەوڵەتی لە ئێران
یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی دەکاتەوە بە بوونی سێ پێشانگای نێودەوڵەتی لە تارانی پایتەختی ئێران لە یەك کاتدا و لە بەرواری ٢٣ بۆ ٢٥ی ٩ی ٢٠٢١ .
یەکەم: پێشانگای پیشەسازی کشتوکاڵی و خواردەمەنی و کارگەی پەیوەندیدار.
دووەم: بابەتی شیرینی هەمەجۆر و شوکلاتە.
سێیەم: پیشەسازی دانەوێڵە و ئارد و نان.
بەشداری کردن بۆ سەرجەم ئەندامانی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانە وکۆتا بەروار بۆ ناو تۆمارکردن ڕۆژی یەك شەممە بەرواری١٩ی ٩ی ٢٠٢١ دەبێت.
تێبینی:
سەرجەم لقەکانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لە شارەکانی هەرێمی ئاگادار کراوەنەوتەوە و ئەندامانمان دەتوانن لە لقەکانی خۆیان ناو تۆمار بکەن.