پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێز (شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن) سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان (گەیلان حاجی سعید) سەرۆکی لقی هەولێر و (شێخ عطاء محمد نوری) سەرۆکی لقی سلێمانی و (مامۆستا صلاح) سەرۆکی لقی کەرکوك و بە ئامادەبوونی(خەلیل
گۆران) جێگری سەرۆکی لقی هەولێر لە بارەگای لقی هەولێر کۆبوونەوەی وەرزیی خۆی ئەنجامدا.
.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی گشتی لەسەر چەند تەوەرێك لەگەڵ سەرۆك لقەکان گفتوگۆی کرد و باسی چەند پرسێكی تایبەت بە کارەکانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران کرا لە سەرجەم لقەکان، وە سەرۆك لقەکانیش ڕاو سەرنجی خۆیان و لقەکانیان لەگەڵ سەرۆکی گشتی تاوتوێ کرد.
وە بڕیاردرا کە هەر وەرزە و لە یەکێك لە لقەکانی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران کۆبووەنەوە وەرزییەکان ئەنجام بدرێت.