یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

  • هەواڵ

    به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی (بی تو بی) ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له‌ شاری سلێمانی دەکرێتەوە.دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    شاندێکی یەکێتی هاوردەوناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی کونسوڵێتی هۆڵندایان کرد...دریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان کۆنگەری ڕۆژنامەوانی لەگەل کونسڵی هندستان ئەنجامدادریژەیی هەوال

  • هەواڵ

    یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە ئەرمینیا لە بارەگای گشتی.دریژەیی هەوال

ئاگاداری

تا ٥/۱۲/۲۰۱۹ ناوسین بەردەوام دەبێت هاوردە و ناردنکاران بۆ پێشانگایەکی فەرش بانگهێشت کراوە

12
11/29/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

یەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڤیزای ئێران بۆ ئەندامان بەبێ بەرامبەر دەستەبەر دەکات

12
6/17/2019 12:00:00 AM
زیاتر بخوینەرەوە

کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

سەرلەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە ٢٠٢٢/٢/٢١ بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە کونسوڵی گشتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێز (شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن) سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێم بە یاوەری بەڕێزان (شێخ عطاء محمد) سەرۆکی لقی سلێمانی و (مامۆستا صلاح) سەرۆکی لقی کەرکوك و (دابان شێخ محمد) بەرێوەبەری کارگێڕی سەردانی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکایان کرد لە شاری هەولێر و لە لایەن هەریەك لە (ڕۆبێرت پاڵادینۆ) کونسوڵی گشتی و (سێث پاچ) سەرۆکی یەکەی ئابووری لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا زۆر بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.

هاوکات بەڕێز کونسوڵی گشتی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و ڕایگەیاند: زۆر خۆشحاڵین بە سەردانەکەتان و سێکتەری ئابووری شانبەشانی سەرجەم سێکتەرەکانیتر هۆکارێکی گرنگی بەهێزکردنی هەروڵاتێکە و بە دڵنیاییەوە پێویستە پێکەوە کار بکەین تا بتوانین پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەوپێش بەرین و بە تایبەتی لەڕووی ئابووری و بازرگانیەوە.

لە لایەن خۆشیەوە بەڕێز شێخ مصطفی وێڕای دەست خۆشی و خۆشحاڵی بۆو پێشوازیە گەرمە ئاماژەی بەوەدا کە : ئێمە وەك یەکێتی هاوردەو ناردنکاران ساڵانێکی زۆرە کە پەیوەندیەکی باشی بازرگانیمان هەیە لەگەڵ ئەمریکا و ساڵانی پێشوو بۆ زۆرێك لە پێشانگا و کۆنفڕانسەکان بانگێشتی ئەمریکا کراوین و بەشداربوون، وە هیوادارین لە دوای ئاسایی بوونەوەی پەتای کۆرۆنا دووبارە دەست بکەینەوە بە چالاکیە ئابووری و بازرگانیەکانمان.

هاوکات کونسوڵی گشتی ڕایگەیاند : بە دڵنیاییەوە و بە خۆشحاڵیەوە وەك ساڵانی پێشوو دەست دەکەینەوە بە چالاکیە بازرگانیەکانمان و هاوردەکاران بانگێشتی پێشانگا و کۆنفڕانسە ئابووریەکانی ئەمریکا دەکەین و کاری جددی لەسەر دەکەین و بە هاوکاری ئێوە دەتوانین بەرەوپێشچوونی زیاتر و باشتر بەدی بێنین، دەبێت هەردوولا هاوکاربین تا بازرگان و کۆمپانیاکانی هەردولا بەیەك بگەیەنین

هەر لە درێژەی کۆبوونەەەکەدا باس لەسەر چەندین تەوەری گرنگی تری بواری ئابووری کرا وەك هاتنی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە بۆ هەرێم و یارمەتی دانی هەرێم لە ڕووی دامەزراندی کارگە و کردنەوەی خولی تایبەت بە بواری بازرگانی و کشتوکاڵی و چەندین تەوەریتر.


تازەتریــــن هــــەواڵ

به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی (بی تو بی) ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی.

 

به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی (بی تو بی) ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق له

زیاتر بخوینەرەوە

ناوه‌ندی بازرگانی و خانه‌ی نوێگه‌ری و ته‌كنه‌لۆجیای ئێران له‌ شاری سلێمانی دەکرێتەوە.

مەهدی شوشتەری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی رایگه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه

زیاتر بخوینەرەوە

بەپەلەبۆ هه‌ر پرس و رایه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ (07703646964)