یەکێتی هاوردە و ناردن کارانی هەرێمی کوردستان سەردانی قونسڵێتی چیکی کرد
یەکێتی هاوردە و ناردن کارانی هەرێمی کوردستان سەردانی قونسڵێتی چیکی کرد
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٣/٧ وەفدێکی یەکێتی هاوردەوناردنکاران . بەسەرۆکایەتی سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەوناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێز (کارێڵ کۆرتانێک) وەک قونسڵی گشتی چیک لە هەرێمی کوردستان کرد . شاندەکەلەم بەڕێزانە پێک هاتبوون
بەڕێز (شێخ مصطفی شێخ عبدالرحمن) سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و بەڕێز ( شێخ عطاء محمد نوری) سەرۆکی لقی سلێمانی و بەڕێز (گەیلان حاجی سعید)سەرۆکی لقی هەولێر و بەڕێز ( شێخ محمد رؤوف ) بەنوێنەری سەرۆکی لقی کرکوک بەڕێزیان ئامادە بوون و بەڕێز ( فرسەت ) ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی دهۆک
سەرەتا بەڕێز کونسوڵی گشتی بەخێرهاتنی شاندی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کرد
پاشان بەڕێز شێخ مصطفی وێڕای دەست خۆشی و خۆشحاڵی بۆ ئەو پێشوازیە پیرۆزبایەکی گەرمیشی لێکرد لە دەست بەکاربونی وەک قونسڵی گشتی.
پاشان کورتەیەک لە کاروچالاکی یەکانی یەکێتی هاوردەوناردنکارانی بۆخستە ڕوو ئاماژەی بەوەشدا کە : ئێمە وەك یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لەسەرەتای کردنەوەی قونسڵێت لە هەرێمی کوردستان پەیوەندێکی باشمان لەگەڵ قنسوڵێت هەبووە ئێستاش ئەندامانمان پەیوەندیەکی باشی بازرگانیان هەیە لەگەڵ وڵاتی چیک . وەساڵانی پێشوو بۆ زۆرێك لە پێشانگا و کۆنفڕانسەکان بانگێشت کراوین و بەشداربووین ،هاوکات کونسوڵی گشتی ڕایگەیاند : بە دڵنیاییەوە ئەوپەیوەندی یەمان بەردەوام دەبێت
هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا باس لەسەر چەندین تەوەری گرنگی تری بواری ئابووری کرا وەك هاتنی کۆمپانیاکانی ئەو ووڵاتی چیک بۆ هەرێم و هەمئاهەنگی زیاتر لەگەڵ یەکتری دا .....سەرۆک لقەکانیش هەریەک لە ئاستی خۆی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ پشوازی بەڕێزیان و پیرۆزبای لەدەست بەکاربونی بەڕێزیان کرد وەک قونسڵی گشتی چیک