1 لیره‌ی تورکی نوى |
625 DI |
|
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی |
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە |
87 $ |
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى |
84 $ |
|
|
چۆنێتی به‌شداریكردن له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا 10 بۆ 20/10/2013
5 / 8 / 2013
پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بانگهێشتی خاوه‌ن كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیه‌كان ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له چالاكیه‌كانی خولی چله‌مینی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه بریاره له 10 بۆ 20/10/2013 به‌رێوه بچێت. له بانگهێشتنامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان وێرای بانگهێشت كردنی بازرگانانی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه هاوكات هیواخوازن به‌شداریكردنتان رۆلێكی به‌رچاو و به‌رهه‌مداری هه‌بێتله دوباره بونیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ته‌كنه‌لۆجیا له عێراق، له پێناو په‌ره‌پێدان به پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و واژووكردنی گرێبه‌ست و به‌ده‌ستهێنانی بریكاری و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانی و ئابورییه‌كان. ئه‌وانه‌ی خوازیارن به‌شداربن له خولی چله‌مینی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پێویسته فورمی هاوپێچ پربكه‌نه‌وه و دواتر بیگه‌رێننه‌وه تاوه‌كه هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ بكرێت. په‌یوه‌ندیكردن له‌رێگه‌ی كۆمپانیای (الصقر الژهبی) ده‌بێت به‌م ناونیشانانه :- [email protected] 07702829999
.
|
|