1 لیره‌ی تورکی نوى |
625 DI |
|
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی |
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە |
87 $ |
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى |
84 $ |
|
|
سمینارێكی بازرگانی له به‌ریتانیا & دۆكۆمێنتی پێویست بۆ ته‌قدیم كردنی فیزه‌ی به‌ریتانیا
4 / 9 / 2013
سمینارێكی هاندانی بزنس له ڕێ ی زانكۆی یۆرك و ژووری بازرگانی ۆرچێستهر له ژێر ناونیشانی (ستراتیجیای بازرگانی سه‌ده‌ی 21 له نێوان كوردستان و به‌ریتانیا) له به‌رواری 18-20/11/2013 پێداویستییه‌كان: وه‌رگرتنی پێداویستییه‌كان له وه‌ره‌قه‌ی هاوپێچدا. تێبینی : (2,400$) دوو هه‌زارو چوارسه‌د دۆلار بۆ سێ ڕۆژ سمینار و كۆبونه‌وه بۆ حجزی قاعه و گرتنی مامۆستا بۆ سمیناره‌كان و نان خواردنی ( برێك ). (600$ ) شه‌ش سه‌د دۆلار بۆ سێ شه‌و ئوتێل و سێ ژه‌م نان خواردن, هه‌ر كه‌سێك ئوتێلی نه‌ویست له‌وێ (600 $ ) شه‌ش سه‌د دۆلاره‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه. فیزهكه بۆ شه‌ش مانگه ( متعدد ) ( MULTI ) ته‌نیا بۆ داخڵ بوونی ناو به‌ریتانیایه. دوای ئه‌م ڤیزه‌یه بۆ دووه‌م جار فیزه‌ی دوو ساڵ وه‌رده‌گیرێت. ئه‌وه‌ی فیزه‌ی ( 6 ) شه‌ش مانگی هه‌بێ ( 2 ) دوو ساڵ وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی فیزه‌ی ( 2 ) دوو ساڵی هه‌بێ ( 5 ) پێنج ساڵ وه‌رده‌گرێت. پاش هێنانه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان فۆرم پڕ ده‌كرێته‌وه. دوا مۆڵه‌ت (10/9/2013 ) یه بۆ هێنانه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان فۆرم پڕ ده‌كرێته‌وه. بڕی ( 120,000) سه د و بیست هه‌زار دینار ڕسوومی اتحاد.
دۆكۆمێنتی پێویست بۆ ته‌قدیم كردنی فیزه‌ی به‌ریتانیا بڕوانامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیا + شهاده تأسیس شركه+ C.V سی ڤی كۆمپانیا (نسخه‌ی كۆپی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ترجمهی ئینگلیزی ) كۆپی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی پاسپۆرت + سێ وێنه‌ی شه‌خصی 3,5 * 4,5 كشفی حسابی بانكی شه‌خصی له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و ترجمهی ئینگلیزی. تاپۆی خانوو یان زه‌وی ترجمهی ئینگلیزی. پێناسی یه‌كێتی هاورده‌و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان واژووی سه‌رۆكی گشتی له‌سه‌ر بێت. 6-كۆپی عقدی ئیش كردنی كۆمپانیا یان اوراقی شت كڕین ترجمهی ئینگلیزی و پروشۆری كۆمپانیا به ئنگلیزی. 7-گرێ به‌ستی ده‌ست به كار بوونی له كۆمپانیا وه‌ك كارمه‌ندێكی سه‌ره‌كی ئه‌گه‌ر كۆمپانیای به ناوه‌وه نه‌بوو. 8-لیستی مووچه‌ی مانگانه‌ی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی كۆمپانیا به ئنگلیزی. 9-نامه‌ی پشتگیری لۆگۆی كۆمپانیای پێوه بێت به ئنگلیزی, تیایدا ئاماژه بكات ناوی سیانی و مووچه‌ی مانگانه و ناونیشانی كاره‌كه‌ی , ئاماژه بكات به به‌شداری كردنی له سمینارێك به ناوی Stategies for the 21st Century ) Kurdistan and the Uk : Trade) ئاماژه بكات به‌وه‌ی كه كۆمپانیاكه خه‌رجی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت ,هاوپێچ كشفی حسابی بانقی كۆمپانیا.
.
|
|