Languages:
سه‌ره‌تا | ده‌رباره‌ی ئێمه | هه‌واڵ | ئاگاداری | لقه‌کانمان | گه‌له‌ری | لینکه‌کان | ناوی ئه‌ندامان | ئه‌رشیف | په‌یوه‌ندی
که‌شوهه‌وا
دراوه‌کان دیناری عێراقی
100 یۆرۆ 167500 DI
100 $ 122450 DI
366 تمه‌ن 150 DI
1 لیره‌ی تورکی نوى 625 DI
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
که‌ره‌سته‌ نرخ
1 تەن شیشى هەولیر 740 $
1 تەن شیشى تورکى 770 $
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە 87 $
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى 84 $
هه‌واڵ
دوا هه‌واڵ
ده‌رهێنانی نه‌وت كاریگه‌ری گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
24 / 11 / 2013

له‌كاتی به‌ستنی لوتكه‌ی ئیكۆنۆمیست بۆ وزه‌ی ئه‌وروپا كه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، د. ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌م كۆنفرانسه‌دا وتارێكی پێشه‌كه‌شكرد.


له‌وتاره‌كه‌یدا ئاشتی هه‌ورامی باسی له‌هه‌ندێك له‌و سود ده‌رفه‌تانه‌كرد كه‌ به‌م دواییانه‌ به‌هۆی سه‌رچاوه‌ دۆزراوه‌كانی وزه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست بوون.


وتیشی: باوه‌ڕم وایه‌ كه‌ ئه‌م سه‌رچاوانه‌ و ئه‌وانه‌ی به‌شه‌كه‌ی تری عیراقیش رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن بۆ پلانه‌كانی توركیا و ئه‌وروپا بۆ وزه‌ له‌ ئاینده‌دا.


ئاشتی هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا، هه‌رێمی كوردستانی عیراق وه‌ك هاوبه‌شێكی جیۆپۆڵه‌تیكی گرنگ ده‌ركه‌وتووه‌ بۆ سه‌قامگیری و ئاساییشی ناوچه‌كه‌ی ده‌وروبه‌رمان.


ئه‌وه‌شی خسته‌ روو: هه‌رێمی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یه‌كی خێرادایه‌، له‌ ئه‌نجامدا به‌شداری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی هه‌نارده‌كردنی عیراق، له‌رێگه‌ی راڕه‌وی وزه‌ی باكووری وڵاته‌وه‌ به‌ره‌و توركیا و وڵاتانی تریش، گرنگ ده‌بێت له‌م كاتی بارگرژیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌دا كه‌ رووی له‌ زیادبوونه‌.


هه‌ورامی ئاشكراشیكرد: له‌گه‌ڵ 45  ملیار به‌رمیل له‌ نه‌وتی یه‌ده‌گ و 3 –6 ترلیۆن مه‌تر سێجا له‌ سه‌رچاوه‌ی شاراوه‌ی غاز، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌ دوا شوێنه‌ كه‌مه‌ ته‌قلیدیه‌كانی نه‌وت و غاز ناو ده‌نرێت و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، كوردستان بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌ چالاكترین شێوه‌ دۆزینه‌وه‌ی هێدرۆكاربۆنه‌كانی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، به‌ هه‌بوونی زیاتر له‌ 25  سه‌كۆی هه‌ڵكه‌ندنی نه‌وت له‌ 2012 دا و كه‌ ئێستا نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ 40 سه‌كۆ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2008  كه‌ ته‌نها سێ سه‌كۆی هه‌ڵكه‌ندنی نه‌وت كاری كردووه‌.


وه‌زیری سامانه‌ سورشتیه‌كان هێمای به‌وه‌شكرد: له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه‌دا له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ هه‌رێم یاسای نه‌وت و غازی ده‌ركردووه‌، نه‌وت و غازی كوردستان بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ دۆسیه‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌دواداگه‌ڕانی نه‌وت و غاز كه‌ ژماره‌یان روو له‌ زیادبوونه‌، زیاد له‌ 50 كۆمپانیای 23 وڵات ئێستا له‌ هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن، تا ئێستا چوار كێڵگه‌ی نه‌وتی گرنگ له‌ قۆناغی به‌رهه‌مهێناندان و پێشبینی ده‌كرێت شه‌ش كێڵگه‌ی تریش له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا بكه‌ونه‌ قۆناغی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌.


ئاشتی هه‌ورامی له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كرد: توانستی به‌رهه‌مهێنان له‌ ئێستادا ده‌گاته‌ 300,000 به‌رمیل له‌ رۆژێكدا و له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ 400,000 به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 100,000 به‌رمیل له‌ رۆژێكدا له‌ به‌رهه‌می خاو ته‌رخانده‌كرێت بۆ به‌كاربردنی ناوخۆ به‌هۆی پاڵاوگه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت به‌رزبێته‌وه‌ بۆ 200,000  به‌رمیل له‌ رۆژێكدا له‌ ساڵ یان دوو ساڵی داهاتوودا.


هه‌ورامی له‌درێژه‌دا وتی: به‌پێی هاوكێشه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیدا رێكه‌وتنی له‌سه‌ركراوه‌، هه‌رێمی كوردستان مافی 17% ی كۆی به‌رهه‌می پاڵێوراوی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ 17% ی نه‌وتی خاو كه‌ له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌ بۆ ویستگه‌كانی كاره‌با به‌كار ده‌هێنرێت.


ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:توركیا، به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر سروشتی، خێراترین وڵات بووه‌ بۆ له‌ئامێزگرتنی واقعی نوێی هه‌رێمه‌كه‌مان، توركیا په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وام و درێژخایه‌نی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوو لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنیاتناوه‌، په‌یوه‌ندیه‌ك كه‌ پشتی به‌ستووه‌ به‌ بازرگانی و ئاساییش و هاوكاری ستراتیجی. له‌م سیاقه‌دا، هه‌رێمی كوردستان سه‌لماندوویه‌تی كه‌ ده‌توانێت هاوبه‌شێكی گرنگ بێت بۆ توركیا و له‌ راستیشدا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر،وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین له‌ هیچ شوێنێك نیه‌ له‌ جیهاندا یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت قه‌تیس بمێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ دڵنیام كه‌ هه‌نارده‌ی كوردستان له‌ رێی هێڵی بۆریه‌وه‌ به‌م زووانه‌ ده‌بێته‌ واقع.


ئاشتی هه‌ورامی باسی له‌گرنگی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم و كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئابوری عیراقكردو وتی: كرد داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان واته‌ زیادكردنی ملیاره‌ها دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی عیراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركه‌وتنی عیراقیش ده‌گه‌یه‌نێت.


له‌كۆتاییدا هه‌ورامی نه‌یشارده‌وه‌ سه‌ركرده‌كانمان رۆڵی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یان گێڕاوه‌ له‌ نێوه‌ندگیریدا بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ره‌ سیاسیه‌كان له‌ به‌غدا له‌پێناو ئه‌وه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بتوانێت كار بكات.


PUKmedia

.
‌ Created by: Avesta Group Importer & Exporter Union of Iraq - Kurdistan Region
Copyright 2009 - All rights reserved