Languages:
سه‌ره‌تا | ده‌رباره‌ی ئێمه | هه‌واڵ | ئاگاداری | لقه‌کانمان | گه‌له‌ری | لینکه‌کان | ناوی ئه‌ندامان | ئه‌رشیف | په‌یوه‌ندی
که‌شوهه‌وا
دراوه‌کان دیناری عێراقی
100 یۆرۆ 167500 DI
100 $ 122450 DI
366 تمه‌ن 150 DI
1 لیره‌ی تورکی نوى 625 DI
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
که‌ره‌سته‌ نرخ
1 تەن شیشى هەولیر 740 $
1 تەن شیشى تورکى 770 $
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە 87 $
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى 84 $
هه‌واڵ
دوا هه‌واڵ
10 وڵات و هه‌رێمی‌ ملیارده‌ری‌ جیهان
26 / 11 / 2013
ماڵپه‌ری‌ وێڵز ئێكس كه‌ ماڵپه‌رێكی‌ پێشه‌نگه‌ له‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ سامانی‌ كه‌س و ولاَته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ جیهان به‌ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ بانكی‌ یه‌كگرتووی‌ سویسرا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر 10 ده‌وڵه‌مه‌نترین هه‌رێم و ولاَتی‌ جیهان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌ پێی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ نزیكه‌ی‌ 2,170 ملیارده‌ر به‌ سه‌رمایه‌ی‌ 6.5 ترلیۆن دۆلار له‌ جیهاندا بونیان هه‌یه‌.نزیكه‌ی‌ 60% ی‌ ئه‌و ملیاردێرانه‌ خۆیان سامانه‌كه‌یان پێكه‌وه‌ ناوه‌ و 20%  یشیان بڕێكی‌ سامانه‌كه‌یان له‌ باوانیانه‌وه‌ بۆیان ماوه‌ته‌وه‌  و 20%  برێكی له‌ باوانیانه‌وه‌ بۆیان ماوه‌ته‌وه‌  ئه‌وی تری خوَیان په‌یدایان كردووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ 87%ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ ملیارده‌رانه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی‌ نێرن به‌لاَم تێكرای‌ سامانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ردا(مێ‌) ته‌نها كه‌مێك زیاتره‌,ئه‌ویش 3.2 ملیار دۆلار به‌رامبه‌ر 3 ملیار دۆلاره‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا وه‌ك پایته‌ختی‌ ملیاردێره‌كانی‌ جیهان ماوه‌ته‌وه‌ و دواتریش هه‌ریه‌ك له‌ ولاَته‌كانی‌ چین و ئه‌ڵمانیا دێن.

ئه‌مه‌ی‌  خواره‌وه‌ ڕیزبه‌ندی‌  10 هه‌رێم و ولاَته‌ ملیاردێره‌كانی‌ جیهانه‌ كه‌ 66% ی‌ ملیارده‌ره‌كانی‌ هه‌موو جیهان پێكدێنن.



1. ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا
ژماره‌ی‌ ملیاردێره‌كان: 515 كه‌س
كۆی‌ پاره‌: 2064 ملیار دۆلار






2. ولاَتی‌ چین
ژماره‌ی‌ ملیاردێره‌كان: 157 كه‌س
كۆی‌ پاره‌: 384 ملیار دۆلار





3. ولاَتی‌ ئه‌ڵمانیا
ژماره‌ی‌ ملیاردێره‌كان: 148 كه‌س
كۆی‌ پاره‌ : 432 ملیار دۆلار





4.شانشی‌ یه‌كگرتووی‌ به‌ریتانیا
ژماره‌ی‌ ملیاردێره‌كان: 135 كه‌س
كۆی‌ پاره‌ : 420 ملیار دۆلار





5. ولاَتی‌ ڕوسیا
ژماره‌ی‌ ملیاردێره‌كان: 108 كه‌س
كۆی‌ پاره‌ : 342 ملیار دۆلار





6. ولاَتی‌ هندستان
ژماره‌ی‌ ملیاردێره‌كان: 103 كه‌س
كۆی‌ پاره‌ : 180 ملیار دۆلار





7. هۆنكۆنگی‌ ولاَتی‌ چین 
ژماره‌ی‌ ملیاردێره‌كان: 75 كه‌س
كۆی‌ پاره‌ : 224 ملیار دۆلار





8. ولاَتی‌ فه‌ره‌نسا
ژماره‌ی‌ ملیاردێره‌كان: 64 كه‌س
كۆی‌ پاره‌ :  202 ملیار دۆلار





9. ولاَتی‌ سعودیه‌
ژماره‌ی‌ ملیاردێره‌كان: 64 كه‌س
كۆی‌ پاره‌ : 204 ملیار دۆلار





10. ولاَتی‌ سویسرا
ژماره‌ی‌ ملیاردێره‌كان: 61 كه‌س
كۆی‌ پاره‌ : 128 ملیار دۆلار




كۆسار بورهان
سه‌رچاوه‌ – China.org


خه‌ندان
.
‌ Created by: Avesta Group Importer & Exporter Union of Iraq - Kurdistan Region
Copyright 2009 - All rights reserved