Languages:
سه‌ره‌تا | ده‌رباره‌ی ئێمه | هه‌واڵ | ئاگاداری | لقه‌کانمان | گه‌له‌ری | لینکه‌کان | ناوی ئه‌ندامان | ئه‌رشیف | په‌یوه‌ندی
که‌شوهه‌وا
دراوه‌کان دیناری عێراقی
100 یۆرۆ 167500 DI
100 $ 122450 DI
366 تمه‌ن 150 DI
1 لیره‌ی تورکی نوى 625 DI
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
که‌ره‌سته‌ نرخ
1 تەن شیشى هەولیر 740 $
1 تەن شیشى تورکى 770 $
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە 87 $
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى 84 $
هه‌واڵ
دوا هه‌واڵ
به‌ به‌شداری یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران كونفرانسێكی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڤینیتۆ به‌رێوه‌چوو
5 / 12 / 2013
به‌به‌شداری 13 وڵات كه‌ یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكاران نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كرد، كۆنفرانسێكی گه‌وره‌ی بازرگانی "په‌یوه‌ندی بازرگانی هه‌رێمی ڤینیتۆ له‌گه‌ڵ جیهاندا" له‌ هه‌رێمی ڤینیتۆی وڵاتی ئیتالیا به‌رێوه‌چوو . كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی  وه‌زیری بازرگانی و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ڤینیتۆ و سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و  ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌سایه‌تی و سه‌رۆكی رێكخراوه‌ ئابووری و بازرگانیه‌كانی ئیتاڵیا و وڵاتانی به‌شداربوو به‌رێوه‌چوو.
له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین وتار خوێندرایه‌وه‌ له‌ناویاندا وتاری یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان بوو كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌وه‌ پێشكه‌شكرا و تیایدا توانا بازرگانیه‌كان و بواری وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ روو.
شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:"له‌م كۆنفرانسه‌دا كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی بواری ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی ڤینیتۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌شداربوو كرا، هاوكات توانا ئابووریه‌كانی خۆیان خسته‌ روو له‌ رووی بازرگانی و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌رێمه‌ پیشكه‌وتووه‌كانی بواری ئابووری له‌ نێو هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی وڵاتی ئیتاڵیا".
سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده‌ و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ روو:"كۆنفرانسه‌كه‌ ماوه‌ی دوورۆژ ده‌خایه‌نێت و دوو رۆژی دواتریش كارگه‌ و شوێنه‌ پیشه‌سازیه‌كان و یه‌ك رۆژی كۆتایش گه‌ران و بینینی شوێنه‌ گرنگه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌یه‌".
كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ 2/12 وه‌ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌ و رۆژی 6/12/2013 كۆتایی به‌كاره‌كانی ئه‌هێنێت.

.
‌ Created by: Avesta Group Importer & Exporter Union of Iraq - Kurdistan Region
Copyright 2009 - All rights reserved