Languages:
سه‌ره‌تا | ده‌رباره‌ی ئێمه | هه‌واڵ | ئاگاداری | لقه‌کانمان | گه‌له‌ری | لینکه‌کان | ناوی ئه‌ندامان | ئه‌رشیف | په‌یوه‌ندی
که‌شوهه‌وا
دراوه‌کان دیناری عێراقی
100 یۆرۆ 167500 DI
100 $ 122450 DI
366 تمه‌ن 150 DI
1 لیره‌ی تورکی نوى 625 DI
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
که‌ره‌سته‌ نرخ
1 تەن شیشى هەولیر 740 $
1 تەن شیشى تورکى 770 $
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە 87 $
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى 84 $
هه‌واڵ
دوا هه‌واڵ
دەرمانی وزەبەخشی سێكسی هاوردە دەكرێت
23 / 12 / 2013

لەشاری سلێمانی لەماوەی رابردودا 124 تۆن برنجی بایەعی و پێنج تەنكەر بەنزیندا گیراوە كەكەسانێك بەنیازبوون بیبەنە دەرەوەی ووڵات و 10 كارتۆن دەرمانی ووزەبەخشی سێكسیش دەستیبەسەرداگیراوە كە رێگە پێنەدراوبووە ،جگە لەدەستبەسەراگرتنی 11 جۆر ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆن كەهێنراوەتە هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی گومركی سلێمانی بە SNN ی راگەیاند: 124 تۆن و 420 كیلۆگرام برنجی بایەعی كە لەدهۆكەوە هاتووە كراوەتە فەردەی برنجی زەهرەوە و بەنیازبوونە بیبەنە ووڵاتی ئێران لەرێگەی 5 ترێلەوە و هەموو مامەڵەكانیشی بۆ ئەنجامدراوە،بەڵام لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە كە ئەو برنجە بایەعییە و دەستی بەسەرداگیراوە.

وتیشی: برنج كە دەچێتە دەرەوەی ووڵات دەبێت خۆی لەدەرەوەی ووڵاتەوە هێنرابێت واتە مەنەفێستی هەبێت و لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە رەزامەندی لەسەر درابێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا: هەر لەم مانگەدا دەستبەسەر 5 تەنكەر بەنزیندا گیراوە كەچەند كەسێك بەنیازبوون بیبەنە دەرەوەی ووڵات بەناوی سوتەمەنی جۆری(نەفتا) وە سەرەرای دەستبەسەراگرتنی خاوەنی ئەو كۆمپانیایەی بەنیازبووە بیباتە دەرەوە  91 ملیۆن غەرامە كراوە.

شایەنی باسە رۆژی 10 ی ئەم مانگە دەست بەسەر 10 كارتۆن دەرمانی ووزە بەخشی سێكسیدا گیراوە كە بەبێ رەزامەندی وەزارەتی تەندروستی هاتۆتە هەرێمەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد لەمانگی 8 ی ئەمساڵدا دەست بەسەر 2 كۆنتێنەردا گیراوە كەبەنیازبووە 11 ئۆتۆمبێلی مۆدێلی ساڵانی پێشوو بهێنێتە هەرێمەوە كەڕێگەی پێنەدراوە و لەبازگە و گومركەكان بە(جل شۆر) هێنراوەتە ناوەوە.

.
‌ Created by: Avesta Group Importer & Exporter Union of Iraq - Kurdistan Region
Copyright 2009 - All rights reserved