Languages:
سه‌ره‌تا | ده‌رباره‌ی ئێمه | هه‌واڵ | ئاگاداری | لقه‌کانمان | گه‌له‌ری | لینکه‌کان | ناوی ئه‌ندامان | ئه‌رشیف | په‌یوه‌ندی
که‌شوهه‌وا
دراوه‌کان دیناری عێراقی
100 یۆرۆ 167500 DI
100 $ 122450 DI
366 تمه‌ن 150 DI
1 لیره‌ی تورکی نوى 625 DI
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
که‌ره‌سته‌ نرخ
1 تەن شیشى هەولیر 740 $
1 تەن شیشى تورکى 770 $
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە 87 $
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى 84 $
هه‌واڵ
دوا هه‌واڵ
زۆر بازاڕكردنی ژنان لەهەرێمی كوردستان، لەنێوان پیداویستی ‌و خوپێوەگرتن دا
23 / 12 / 2013
زۆربازاركردن لەلایەن ژنانەوە بۆتەدیاردە‌و ئەمەش كۆمەڵێك كێشەی كۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا هێناوە، ژنانیش هۆكارەكەی بۆ بێزاربون لەماڵ دەگەڕێننەوە، دوكاندارانیش جەخت لەوەدەكەنەوە كە زۆرێك لەو ژنانە بۆكات كوشتن سەردانی بازار دەكەن‌و هیچ شتێك ناكڕن، ئەمەش ئەوانی ماندوو كردوە‌و هەراسانبوون، توێژەرێكی كۆمەڵایەتیش رایدەگەیەنێت زۆر بازاركردن لەلایەن بەشێك لە ژنان بۆتە خوپێوەگرتن‌و نەخۆشیەكی كۆمەڵایەتی.....

لێوان مەجید، تەمەن 26 ساڵ‌و ژنی ماڵە ، باسلەوەدەكات كە لەبەرئەوەی ئە‌و كاری بەرگدروی دەكات بەوهۆیەوە زۆر سەردانی بازار دەكات چونكە ئەو كارەكەی لەماڵدا ئەنجام دەدات، بۆیە هەرجارێك سەردانی بازار دەكات زیاتر بۆ كڕینی پێداویستەكانی كارەكەی دەچێت، بەڵام حەزیش دەكات هەركاتێك سەردانی بازاردەكات ئەوەی حەزی لێیەتی بەدڵی خۆی بیكڕێت .

 ئەو بەرگدروە تیشكدەخاتەسەر سەرئەوەش كە  ئەو ژنانەی زۆر سەردانی بازار دەكەن بەبێ‌ كاری پێویست، زۆرجار بەهۆی بێزاربونیانە لەماڵەوە، بۆیە هەوڵدەدەن بەهۆی بازاركردنەوە بێنەدەرەوە لەماڵەوە‌و كاتێكی خۆش بەسەر بەرن، بۆیە ئەگەر سەیر بكەین ئەوانەی زۆر سەردانی بازار دەكەن دەبینین ژنی ماڵەوەن‌و بەهۆی كەم دەرچونیانە لە ماڵدا.

هەروەها عەلی عەبدوڵا، تەمەن 35 ساڵ كە پیشەی دوكانداری كەل‌و پەلی جوانكاریە لە بازاری لەنگەی هەولێر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئەوان زۆرێك كڕیاری ژنیان هەیە هەفتەی چەندجارێك سەردانیان دەكەن‌و بونەتە كڕیاری بەردەوام،" بۆیە ئەمە وایكردوە هەندێك لەو ژنانە هەندێكجار لەبەرئەوەی زۆریش سەردانی بازار دەكەن،  پارەی تەوایان پێنەبێت بۆیە داوای قەرز دەكەن، ئەوانیش لەبەرئەوەی كڕیاری بەردەوامیانن ناچارن كەل‌و پەلەكانیان بەقەرز پێبفڕۆشن، لەبەرئەوەی ئەگەر ئەو كارە نەكەن بازاریان باش نابێت‌و ئەو كڕیارانەش جارێكی تر سەردانیان ناكەن‌و كڕیاری دوكاندارێكی تر‌و لەلای ئەوان بەقەرز دەبەن"

بە وتەی ئەو دوكاندارە، هەندێك لەو ژنانەی كەل‌و پەل بەقەرز دەبەن زۆرجار ناگەرێنەوە ئەمەش بۆتەكێشەیەكی گەورە بۆ دوكاندارەكان‌و ئەوانی هەراسانكردوە، ئەو دوكاندارە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە زۆرجاریش ژن هەیە تەنیا بۆ كات كوشتن سەردانی بازاری كردوە‌و هیچ شتێك ناكڕێت‌و تەنیا مامەڵە دەكات‌و كات دەكوژێت. 

توێژەرێكی كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، هەردیاردەیەك ئەگەر مرۆڤ زیادەڕۆی تێدابكات لە كۆمەڵگەدا ئەوا بەزیان كۆتایی دێت، وەكو ئەوەی ئێستا هەستی پێدەكرێت كە ژنان بەشێوەیەكی زۆر بازاردەكەن لەكاتێكدا رەنگە پێویست نەبێت بەوشێوەیە،.

ئەو توێژەرە پێشیوایە ژنانی ئێمە زۆرجار هەوڵدەدەن لەسەر لاسایی كردنەوە‌و خۆدەرخستن بۆئەمەش هەوڵی زۆردەدەن، هێمن رەفیق، توێژەری كۆمەڵایەتی ئەم وتانەی سەرەوە باس دەكات‌و دەشیوت" زۆر بازاركردن لەلایەن بەشێك لە ژنان بۆتە خوپێوەگرتن‌و نەخۆشیەكی كۆمەڵایەتی، ئەمەش بەشێوەیەكی زۆر لە كوردستاندا هەستی پێدەكرێت."

ئەو توێژەرە هێما بۆ ئەوەش دەكات كەئەو زۆر بازاركردنەی ژنان جگەلەوەی جەنجاڵی زۆری لەوشوێنانەدا دروستكردوە‌و بەدوای خۆشیدا چەندین كێشەی خێزانیشی هاتوە،" چونكە زۆرێك لە خێزانەكان باری داراییان سنوردارە لە كوردستان، بۆیە ئەم زۆربازاركردنە هەندێكجار بۆتەهۆی دروستبونی كێشە‌و ناخۆشی لە نێوان هاوسەران."

رۆژنامەنوسێكی مێینەش هێما بۆئەوەدەكات كە لەبەرئەوەی ژنان حەز خواستی زۆریان هەیە‌و دونیای ئەوان وادەخوازێت زیاتر لە پیاوان گرینگی بەجوانی‌و رواڵەتی پێداویستیەكان بدەن، چونكە سروشتی كەسایەتییان ئەوە دەخوازێت بۆیە زیاتر سەردانی بازار دەكەن بۆ كڕینی پێداویستیەكانیان، سانا عومەر، رۆژنامەنوسی مێینە ئەم وتانەی سەرەوەی دەوت‌و باسی لەوەش دەكرد لەو بارودۆخەی ئێستادا ژنانی ئێمە مافی خۆیانە ئەگەر خەونەكان‌و خواستەكانیان لە ژیاندا بێنەدی، لەبەرئەوەی لەرابردودا نەهامەتی‌و زوڵمی زۆریان لێكراوە بەمەرجێك نابێت زیادەڕۆی تێدابكەن.
بەوتەی سانا، زۆر سەردانكردنی بازار لەلایەن ژنانەوە زۆرجار توشی كێشەی زۆری كردون، بۆیە نابێت بازاركردنیان ببێتەهۆی تێكدانی پەیوەندی خێزانی‌و دەبێت باری دارایی هاوسەرانیان لەبەرچاوبگرن‌و گرانی نەكەن‌و بەپێی داهاتی خێزانەكەیان مامەڵە بكەن لەگەڵ كڕینی كەل‌و پەلەكانیان.

 ئەو رۆژنامەنوسە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە ئەو ژنانەی زۆربازار دەكەن ئەو ژنانەن كە لەماڵەوەن‌و هیچ دەوامێكیان نیە‌و كاتێكی زۆریان لە بەردەستدایە، چونكە ئەوانەی دەوامیان هەیە كەمتر مەجاڵی ئەوەیان هەیە سەردانی بازار بكەن، بۆ پركردنەوەی پێداویستیەكانیشیان دوكانەكانی كۆڵانەكان ئاسانكاری باشیانكردوە‌و زۆرێك لە پێویستیەكانیان دابینكردوە.
.
‌ Created by: Avesta Group Importer & Exporter Union of Iraq - Kurdistan Region
Copyright 2009 - All rights reserved