1 لیره‌ی تورکی نوى |
625 DI |
|
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی |
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە |
87 $ |
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى |
84 $ |
|
|
هه‌شته‌مین پێشانگای تایبه‌تمه‌ندی هه‌نارده‌كارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه.
23 / 12 / 2013
به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و بواری بازرگانی هه‌شته‌مین پێشانگای تایبه‌تمه‌ندی هه‌نارده‌كارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه. شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:"له پێشانگاكه‌دا زیاتر له 100 كۆمپانیای ئێرانی له بواره‌كانی خوارده‌مه‌نی و راخه‌ر و كاره‌بایی و بیناسازی و په‌روه‌رده و چه‌ند بوارێكی دیكه‌دا به‌شداریان كردووه و تیایدا كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان خستوه‌ته روو". سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند:"كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پێشانگایانه ده‌رفه‌تێكه بۆ زیاتر نزیككردنه‌وه‌ی بازرگانانی هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ره‌وه تا له‌و رێگه‌یه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن و بگه‌نه ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی و گرێبه‌ستی بازرگانی".
.
|
|