1 لیره‌ی تورکی نوى |
625 DI |
|
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی |
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە |
87 $ |
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى |
84 $ |
|
|
 |
پێشانگای تۆیۆتا ساز، بنكه‌ی خزمه‌تگوزاری باوه‌رپێكراوی تۆیۆتا ساز له سلێمانی كرایه‌وه
23 / 12 / 2013
به‌ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق و پارێزگاری سلێمانی و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان پێشانگای تۆیۆتا ساز، بنكه‌ی خزمه‌تگوزاری باوه‌رپێكراوی تۆیۆتا ساز له سلێمانی كرایه‌وه . له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌یدا چه‌ندین وتار خوێنرایه‌وه كه سه‌رجه‌میان ئاماژه‌یان به پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كان به‌تایبه‌ت بواری ئابووری و بازرگانی ده‌كرده‌وه، به‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا تێپه‌رده‌بن و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری ناوچه‌كه‌ش دروست كردووه. شێخ عه‌تا محه‌مه‌د نوری جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان وێرای پیرۆزباییكردن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:"كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه و به‌شه‌كانی تری گروپی كۆمپانیاكانی سه‌ردار كه نوێنه‌رایه‌تی تۆیۆتا و نیسان ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان نیشانه‌ی سه‌قامگیری باری ئه‌منی و ئاسایشی هه‌رێمه بۆیه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی هاوشێوه‌ی تۆیۆتا و نیسان نوێنه‌رایه‌تی و لقی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه". رێوره‌سمه‌كه به‌چه‌ند نمایشێكی هونه‌ری و پێشكه‌شكردنی چه‌ند دیاریه‌ك به كۆتا هات.
.
|
|