1 لیره‌ی تورکی نوى |
625 DI |
|
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی |
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە |
87 $ |
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى |
84 $ |
|
|
 |
به‌ردی بناغه‌ی كلاریمۆنت و هۆتێلی هیاتی نێوده‌وڵه‌تی له سلێمانی دانرا .
23 / 12 / 2013
به‌ئاماده‌بونی پارێزگاری سلێمانی و باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و كونسوڵی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ر و كه‌سایه‌تیه حكومی و ئابووریه‌كان به‌ردی بناغه‌ی كلاریمۆنت و هۆتێلی هیاتی نێوده‌وڵه‌تی له سلێمانی دانرا . له رێوره‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار خوێندرایه‌وه كه ئاماژه‌بوون به به‌ره‌و پێشچونی بواری گه‌شتوگوزار و ئاماده‌كاریه‌كان بۆ زیاتر پێشخستنی ئه‌و بواره و ئاماژه به‌وه كرا كه ته‌نها له‌ساڵی 2013 دا كار بۆكردنه‌وه‌ی زیاتر له 6 هوتێلی نێوده‌وڵه‌تی له شاری سلێمانی كراوه. هوتێلی هیات له سلێمانی دوای ته‌واوبوونی 210 ژووری میوان و هۆلێكی كۆبونه‌وه به رووبه‌ری 1600 مه‌تر دووجا و سه‌نته‌رێكی له‌ش رێكی و پێنج ژووری چاره‌سه‌ری سپا و سێ مه‌له‌وانگه له‌خۆی ده‌گرێت و ده‌كه‌وێته ناو پاركی هه‌واری شار و له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی كلاریمۆنت دروست ده‌كرێت كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له شیكاگۆیه و 535 به‌شی له 47 وڵات هه‌یه.
.
|
|