Languages:
سه‌ره‌تا | ده‌رباره‌ی ئێمه | هه‌واڵ | ئاگاداری | لقه‌کانمان | گه‌له‌ری | لینکه‌کان | ناوی ئه‌ندامان | ئه‌رشیف | په‌یوه‌ندی
که‌شوهه‌وا
دراوه‌کان دیناری عێراقی
100 یۆرۆ 167500 DI
100 $ 122450 DI
366 تمه‌ن 150 DI
1 لیره‌ی تورکی نوى 625 DI
نرخی که‌ره‌سته‌ی بیناسازی
که‌ره‌سته‌ نرخ
1 تەن شیشى هەولیر 740 $
1 تەن شیشى تورکى 770 $
1 تەن چیمەنتۆى تاسڵوجە 87 $
1 تەن چیمەنتۆى ئێرانى 84 $
ده‌رباره‌
ناو و سروشتى یەکێتى:


ناوى یەکێتى:
یەکێتى هاوردەو ناردنکارانى هەرێمى کوردستان/ عێراق.
 (اتحاد المستوردین والمێدرین اقلیم کوردستان /العراق
 
 سروشتى یەکێتى:
یەکێتى ڕێکخراوێکى  پیشەیى ناحکومى وبێلایەنە و خاوەنى کەسێتى مەعنەوى سەربەخۆی خۆیەتى.

ئامانجەکانى یەکێتى
 یەکێتى کاردەکات بۆ بەدەستهێنانى ئەم ئامانجانەى خوارەوە :
1-  پێشخستن و برەوپێدان و پێگەیاندنى لایەنى هاوردەو ناردن لە  هەرێمى کوردستاندا.
2- گەشەپێدانى لایەنى ئابوورى بەتایبەتى لەو کارانەى کە پەیوەندییان بە کارى هاوردە و ناردنەوە هەیە.
3- پاراستنى هاوردەو ناردنکارانى هەرێمى کوردستان لە کۆسپ و تەگەرەکانى بازاڕ و پاراستنى لە ساختەى بەرهەمە پیشەسازییەکان.
4- تێدەکۆشێ بۆ گەشەپێدانى ئەو بنەما یاساییانەى کە پەیوەندى بە بیروبۆچوونى یەکێتییەوە هەیە و پێشکەشکردنى پێشنیارو داواکارى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستى کارئاسانیکردنى         ئەندامانى یەکێتى.
5- هاوکاریکردن و تەنسیق کردن لە گەڵ ئەو وەزارەت و ڕێکخراوانەى کە پەیوەندییان بەم یەکێتییەوە هەیە لەڕووى ئامانجى هاوبەشیانەوە.
6-  بردنە دەرەوەى هاوردەکاران بۆ پێشانگاو کۆنگرە بازرگانىیەکانى دەرەوەى ووڵات بۆ زیاتر ڕۆشنبیرکردن و پەیوەندىکردنیان بە کۆمپانیاکانى دەرەوە هەتا بتوانرێ لەدەستى یەکەوە کاڵاکان بگەێننە هەرێمى کوردستان هەتا بازاڕى کوردستان زیاتر بە کاڵا دەوڵەمەند بکرێت و بەنرخێکى گونجاویش بگاتە دەستى بەکاربەر.
7- پەیوەندیکردن بە بانکە حکومى و ئەهلییەکان بۆ کردنەوەى (فتح اعتماد) (LC ) بۆ هاوردەکاران تاوەکو زیاتر بتوانن پەیوەندییە بازرگانیەکانیان مۆدێرن بێت لەگەڵ کارخانەکاندا، و زیاتر بوارى بازرگانی پەرەپێبدەن.
8- هاندانى سەرمایەدارانى جیهانى بۆ وەبەرهێنان لەکوردستاندا هەتا سەرمایەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا خۆماڵییەکان بە هاوبەشى بەگەڕبخەن.
9- سوودوەرگرتن لە هەموو شارەزاییەکى دەرەکى لەدەرەوەى عێراق لەو بوارەى کەپەیوەندى بەئامانجى یەکێتیەوە هەبێت.
10-  برەودان بەزیادکردنى ئابوورى کوردستان و بوژاندنەوەى ژێرخانى ئابوورى و بەرزکردنەوى داهاتى تاکە کەس.
11- هەڵنان و رۆشنبیرکردنى بازرگانان بەهێنان و ناردنى کەلوپەلە پێویستییەکانى بازاڕو دوورکەوتنەوە لە کەلوپەلى قاچاخ و نایاسایى.
12-  چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى  کە روبەروى هاوردە و ناردەکاران دەبێتەوە لەناوەوەو دەرەوەى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى دیبلۆماسى و لەڕێگەى پێکهێنانى لیژنەى تایبەتەوە.
13- هەوڵدان بۆ پتەوکردنى پەیوەندى بازرگانى لەنێوان بازرگانانى ناوخۆو دەرەوەداو دروستکردنى پردى پەیوەندى  بازرگانى نێوانیان.

‌ Created by: Avesta Group Importer & Exporter Union of Iraq - Kurdistan Region
Copyright 2009 - All rights reserved